رووبەڕووبوونەوە لەنیوان هێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتبار روویدا و بریندار هەیە
08:16 - 08/01/2025
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکى شۆراو لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتبار روویدا و برینداری لێ کەوتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، شەڕەکە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتباری مادەی هۆشبەر روویداوە.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، سێ کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان کارمەندى هێزە ئەمنییەکان و دووانەکەیتر تۆمەتبارى مادە هۆشبەرەکانن، کە هەردووکیان بە برینداری دەستگیرکراون.
وەکو لە وێنەکاندا دەبینرێت، ئۆتۆمبێلى تۆمەتبارەکان خۆى کێشاوە بە دەرگاى ماڵێکدا و تێکشکاوە ئینجا وەستاون و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریانکردوون.