سەرۆکی هەرێم و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد
05:17 - 15/01/2025
زەمەن - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرى
ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک، دووپات
لە چارەکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان
دەکەنەوە.
میدیای سەرۆكایەتی هەرێم
بڵاویكردەوە؛ كە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی كانونی دووەمی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له ڤيكتۆريا تایلەر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى
ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی راگەیەنراوەكە له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا
له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان
بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى
سووريا، نێچیرڤان بارزانی و ڤيكتۆريا تايلۆر بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان
لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و تێوه‌نه‌گلانى عێراق له
ئاڵۆزى و پشێوييه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرده‌وه.