132 کوردستان

بڕیارێکى نوێ لەبارەى پرسەوە دەرکرا

08:58 - 14/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر بڕیاری دا، پرسە بکات بە یەک رۆژ و رێگە نادات هۆڵی پرسە بۆ دوو ڕۆژ بدرێتە هیچ خاوەن پرسەیەك.

 

نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت، وەکو ئەوقافى هەولێر پابەند دەبین بە رێنماییى نوێی ئەوقافى هەرێمەوە، كە پرسە یەك رۆژە و نابێت هۆڵی پرسە بۆ دوو ڕۆژ بدرێتە هیچ خاوەن پرسەیەك.

 

دوشڵێت، دەبێت مامۆستای مزگەوت و فەرمانبەرانی مزگەوت و خاوەن پرسەش پابەندی ڕێنماییەكانی ئەوقاف بن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن