تەحریر شام هێرشی کردەسەر گەڕەکێکی کوردنشین
05:07 - 15/01/2025
زەمەن -كوردستانی
ببە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان لە دیمەشق هێزەکانی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) گەڕەکی زۆراڤایان لە دیمەشق گەمارۆداوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد.
ئاژانسی هەواڵی ئەنەفە دەڵێ؛ هێزەکانی هەتەشە تەقەیان بە دەوروبەردا کردووە و ئەو ماڵانەیان تاڵان کردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەریان و سوکایەتیان بە بنەماڵە کوردەکان کردووە.
ئاژانسەكە ئەوەشی راگەیاندووە کە دوای هەڵکوتانە سەر ماڵان هێزەکانی هەتەشە لە گەڕەکەکە کشاونەتەوە، بەڵام تائێستاش گرژییەکان بەردەوامن.
گەڕەکی زۆراڤا لە ناوەندی دیمەشقە و نزیکەی ٣٠٠ هەزار دانیشتووی تێدایە و هەموویان کوردن.