بڕیاردرا سیمای شاڕێی سالم لە پاڵاسەوە تا دوڕیانی سەرچنار بگۆڕدرێت
09:26 - 15/01/2025
زەمەن - کوردستانى
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى شارەوانى سلێمانى، بڕیاردرا سیمای شاڕێی سالم لە پاڵاسەوە تا دوڕیانی سەرچنار بگۆڕدرێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوێک کە سەرۆکایەتى شارەوانیی سلێمانى بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی شارەوانیی بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی جێگری سەرۆك و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن; دووەم دانیشتنی ئاسایی خۆی لەساڵی نوێدا ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەى جوانکردنى شەقامى سالم کردوووە.
ئەوەش هاتووە، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە تیشكیان خستووەتەسەر جوانكردن و دیزاینكردنی شەقامی سالم لەئێستادا بەیەك پاكێج لە( شۆستە، ڕوناكیی، شەقام، سەوزایی) لە بەردەم (هۆتێل سلێمانی پاڵاس) ەوە تا چوار یانی سەرچنارو، لەسەرەتادا دیزاینێكی سەردەمیانەی بۆ دەكرێت و، دواتر بەپێی بودجەی پێویست كارەكانی دەستپێدەكات.