23 کوردستان

سبەی بە نمە باران دەستپێدەکات

11:55 - 18/01/2025

زەمەن:-

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها، سبەینێ پلەکانی گەرما یـــەک تـــا دوو پلە نزمتر دەبێتەوە، بەراورد نە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 15
سلێمانی: 13
دهۆک: 14
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 14
کەرکوک: 16
گەرمیان: 15

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن