مەزڵوم عەبدی لەبەر نەبوونی پاسپۆرت بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ ناکات
02:53 - 18/01/2025
زەمەن:-
پیشکەشکارێکی کەناڵی ئەلعەرەبییە لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، مەزڵوم عەبدی لەبەر نەبوونی پاسپۆرت بەناوی مەزڵوم عەبدی بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترمپ ناکات.
ریم بو قەمرە، بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبییە، لە بەرنامەیەکی ڕاستەخۆدا لەسەر دۆخی سوریا، هەواڵی بانگهێستی مەزڵوم عەبدی بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ تووشی سەرسوڕمانی دەکات و دەچێتە لای مەزڵوم عەبدی و میوانداریی بەرنامەیەکی ئەلعەرەبییەی دەکات.
ئەو پیشکەشکارەی ئەلعەرەبییە لە تۆڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە، نوسیویەتی: سەبارەت بە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ ناچێت، نەک لەبەر هۆکاری ئەمنی، بەڵکو لەبەرئەوەی پاسپۆرتی نییە بەناوی مەزڵوم عەبدیەوە".
هاوکات فەرماندەی گشتی هەسەدە بە پێشکەسکارەکەی وتووە ئەمە یەکەم سێڵفییە لە ژیانمدا.
ریم نوسیویەتی: زۆر دۆسیەی تریشمان وروژاند کە بۆ یەکەمجار باسی کرد، دەربارەی دیدارەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەردانەکەی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، هەروەها دەربارەی ئێران و تورکیا.
بەوتەی ریم؛ مەزڵوم عەبدی لە کۆتایی گفتوگۆکەدا پەیامی راستەوخۆی پێشکەش بە ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی کرد، رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا مەیدانی سەربازی ببێتە رابردوو.