لەهەرێم چەند رۆژنامەنوس لە ساڵی رابردوو کوژراون و پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە؟
03:12 - 18/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤ـی رەوشی ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی "یاسا بۆ ئەرشیڤ نییە؛ یاساکانمان گۆڕین، بەڵام جێبەجێکردنیان سەنگی مەحەکە" بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رۆژنامەنووسان راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٨٢ پێشێلکاری بەرامبەر بە ١٧٦ رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیای تۆمارکراون.
پێشێلکارییەکان بریتین لە:
_سێ حاڵەتی کوشتی رۆژنامەنووسان بە درۆن.
_ دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا ٢٤ حاڵەت.
_ زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسان ١٧ حاڵەت.
_ هێرش و لێدان و هەڕەشە ٢٧ حاڵەت.
_ رێگریکردن ١٠٣ حاڵەت.
_هێرشی ئەلیکترۆنی ٦ حاڵەت.
_شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسان دوو حاڵەت.