201 کوردستان

مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامدا

12:21 - 18/01/2025

زەمەن:-

 

 مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند: كۆبونەوەی گرنگیان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە دژی داعش ئەنجامداوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس ئاسکرایکردووە، چاومان كەوت بە جەنەراڵ مایكڵ كوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاو جەنەراڵ لایهی كیفن، فەرماندەی ئەركە هاوبەشەكان و جەنەراڵ مایكڵ بروكس، فەرماندەی ئەركە هاوبەشەكانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان لە وڵاتی شام و كۆبونەوەی گرنگمان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە دژی داعش ئەنجامداوە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆبونەوەكەدا جەختیان كردووەتەوە لەسەر گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چاكسازیی لە خێزانەكانی نێو كەمپی هۆل و كۆنترۆڵكردنی زیندانەكان.

مەزڵوم عەبدی وتوشیەتی، هەروەها جەختمان كردەوە لەسەر پتەوكردنی هاوبەشی و گرنگی رۆڵی ئەمریكا بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی وڵات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن