150 کوردستان

"یەکێتی داوای کۆبوونەوەی لە لاهور شێخ جەنگی کردووه‌"

09:43 - 17/01/2025


زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

 جوڵە سیاسییەکانى چەند رۆژى رابردوو رەنگە هەنگاوەکانى پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت خێراتر بکەن.


كه‌ناڵی ئاسمانی "زووم" بڵاویكرده‌وه‌ یەکێتی هەوڵی کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەدات.

كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێ"جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش هەوڵی کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەدات.

بەگوێرەى زانیارییەکان یەکێتی لە ئاستی باڵادا تاوتوێی سەردان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرەی گەل کردووە، پێشنیازەکە وابووە کە سەردانی لاهور شێخ جەنگی بکرێت و پاشان هەوڵی کۆبوونەوەی دیکە و بابەتی کابینەی نوێی حکومەتی لەگەڵ تاوتوێ بکەن.

لاهور شێخ جەنگى لە هەڵبژاردنى رابردووى پەرلەمانى کوردستان بە ناوى بەرەى گەلەوە بەشدارى هەڵبژاردنەکەى کرد و توانى دوو کورسى بەدەستبهێنێت، پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا تاوتوێی ئەوەیان کردووە کە قەبارەی بەرەی گەل تەنها ئەو کورسییانە نییە، لە کۆبوونەوەکانیشدا لاهور شێخ جەنگی ئەوەی بەهەموو لایەنەکان ووتووە کە قورسایی بەرەی گەل لەو ژمارەیە زیاترە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن