1398 کوردستان

راگه‌یه‌نراوێك له‌ كه‌شناسیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی 48 كاتژمێری داهاتوو

01:28 - 17/01/2025


زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

کەشناسیى هەرێمی کوردستان پێشبینى کردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسیى پێشبینى کردووە ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیانە کە 18 پلە دەبێت و نزمترین پلەش لە حاجى ئۆمەرانە دوو پلە دەبێت.

هەروەها لە بارەی کەشی سبەینێ، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان.

کەشناسیى پێشبینى کردووە سبەینێ، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تــــا دوو پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکا


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینى   17 - 01 -  2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا .
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (10 -  15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
سبەی شەممە  18- 01 -  2025 
کەش / ئاسمان لە نێوان  ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد  لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (10 -  15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 13پلەى سیلیزى
دهۆک     : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:  2پلەى سیلیزى
سۆران:  12پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 18 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى    17- 01- 2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن