کەشناسێک: ئەم هەفتەیە وشکە سەرما دەبێت و ئەگەر هەیە تا کۆتایی مانگ باران نەبارێت
09:59 - 18/01/2025
زەمەن - کوردستانی
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، گۆرانکاریەکانی کەشوهەوا بەگشتی تا کۆتایی مانگ نەرێنین، تا ئێستا ئەو شەپۆلانەشی دەرکەوتووە جێگیر نین و تەنانەت ئەوەی 24 بۆ 27ی مانگیش کە پێشبینیمان کردبوو باران ببارێت نەماوە یان بڵێین زۆر لاوازبووە.
ئەو کەشناسە دەشڵێت، ئاراستەی زۆربەی بارانەکانی دواتریش لە کۆتای مانگ باشوری عێراق و باکوری سعودیە ئەگرێت و بۆ ناوچەکانی ھەرێم جێگای ئەوە نیە بڵێن باشەبێت یان سەرتاسەری ئەبێت.
دەشڵێت، ئێوارەی ئەم دووشەمەیە بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم ھەیە لە ناوچە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم لە حاجی ئۆمەرانەوە تا پێنجوێن و تەواوی شاخەکانی پارێزگای سلێمانی بەھۆی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد لە رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە وە وشکە سەرمای سیبیریا لە باکوری ئێرانەوە پلەکانی گەرما نزمەکاتەوە و رێژەی شێ کەمەبێت لەھەوادا لەئەنجامدا لە پلەی گەرمی سەروو 3 بۆ 5 پلە بەفر ئەبارێت و ئەگەری پروشە بەفر لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەبێت، دوای ئەوە شەو کۆتایی بەو حاڵەتە دێت بەڵام بای باکوری رۆژھەڵات کە وشکە سەرمایە خێرایەکەی زیاددەکات بۆ 15-40کم لەناوچەکانی سلێمانی و راپەرین تا پێنجشەم بەردەوام ئەبێت.