هەسەدە: دەیان چەکداراى سەربە تورکیامان کوشت هەوڵیاندەدا بچنە گوندەکانى دەوروبەرى بەنداوى تشرین
07:32 - 18/01/2025
زەمەن - کوردستانى
ئاژانسى هاوار نیوز رایگەیاند، هێزەکانى سوریاى دیموکرات "هەسەدە" پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دەیان چەکدارى گروپەکانى سەربە تورکیایان کوشتووە کە ویستوویانە بچنە گوندەکانى دەوروبەرى بەنداوى تشرین و کۆنترۆڵیان بکەن.
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، زۆرینەى چەکدارەکان لە گوندى زمالەى باشوورى بەنداوى تشرین کوژراون.