188 کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: ناچینە حکومەت و بە ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە

06:44 - 18/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ناچنە حکومەت و وەکو ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.

 

راشیگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردوون، بەڵام ئەوان بڕیاری خۆیان داوە و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە.

شاسوار عەبدولواحید گوتیشى، شاندی پارتی پێیان گوتوون جگە لە پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکى هەرێمی کوردستان، ئامادەن گفتوگۆ لەسەر هەموو پۆستەکانی دیکە بکەن، بەڵام ئێمە بڕوامان بەو قسانە نییە و ناچینە حکومەتێکەوە ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت.

هەروەها راشیگەیاند، بەڵێنیان پێدراوە وەزارەتەکان بە هەموو پۆستەکانی دیکەوە بە نەوەی نوێ بدەن، 30 بەڕێوەبەری گشتی، 20 وەکیل وەزیر و چەندین پۆستی دیکە، بەڵام دەڵێت، متمانەمان پێیان نییە و بەشداری لە حکومەت ناکەین.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوە کرد، پارتی رازی بووە 6 وەزارەتیان پێبدات بە تەواوی پۆستەکانەوە، بەڵام قبووڵیان نەکردووە. گوتیشی، جگە لە وەزارەتەکان، پێشنیازی 50 پۆستیان بۆ کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن