ئاڵۆزیەكەی شەوی رابردووی خێمەی مامۆستایان چۆن رویدا؟
11:04 - 25/02/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
چەند رۆژێکە بەشێک
لە مامۆستایانی ناڕازی رێگەی عەربەت - سلێمانی یان بەڕووی تانکەر و بارهەڵگراندا
داخستووە، بەڵام شەوی رابردوو گرژی دروستبوو و رێگای رۆشتنی تەنكەرەكان كرانەوە.
ئەنجومەنی مامۆستایانی
ناڕازی له‌په‌یامێكدا شەوی رابردوو بڵاویكرده‌وه، ژیانی مامۆستایان له مه‌ترسیدایه
و داواش ده‌كات، بچن به‌هانای مامۆستایانه‌وه له خێمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له سه‌ر
رێگه‌ی عه‌ربه‌ت.
باسیان
لەوەشكردووە "پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ مامۆستایانی بەهەڵویست و سەربڵند ڕادەگەیەنین
کە لە ئێستادا خێمەیان هەڵداوە و بونەتە هۆی پەکخستنی شادەماری ئابوری تاڵانچییان
کە لەلایەن حکومەتی تاڵانچییەوە بە هەدەر دەبڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
"پاراستنی گیانیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکاندایە و هەردەستدرێژیه‌ك بۆسەریان
بەتوندترین شێوە ڕەتدەکەینەوە و وەڵامی خۆمانمان ئەبێت".
گرژییەکان چۆن
دروست بوون؟
بەهۆی خۆپێشاندانی
مامۆستایانەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی دروست ببوو، شۆفێرانی
بارهەڵگر و تانکەر نەیاندەتوانی خۆپێشاندانەکە تێبپەڕێنن، شەوی رابردوو لەگەڵ
"چەند مامۆستایەکی ناڕازی" بووەتە دەمەقاڵێ و دەنگە دەنگیان، شۆفێرەکان
بەنێو خۆپێشاندانەکەدا دەڕۆن.
مامۆستایانی ناڕازی لە ڤیدیۆكانیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی
چوونە شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و بەزەبری هێز کۆتای‌یان
بە خۆپیشاندانەکە هێنا، رێگەیان بۆ هاتوچۆی تانکەری نەوتی قاچاخ کردەوە و مامۆستایەکی
ناڕازیش دەڵێت، شەش کاتژمێر دەستگیرکران و ئەشکەنجە دراین.
بە وتەی ئەوانەی
بەشداربوون لە خۆپیشاندانەكەدا، ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە
ئازار دران و ژمارەیەكیشیان دەستگیركران و دواتر ئازادکران و هێرشیش كرایە سەر
ژمارەیەک رۆژنامەنووس.
رۆژی یەکشەممە بەشێک
لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە عەربەت خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و رێگای
ناحییەکەیان بەڕووی بارهەڵگرانی گواستنەوەی نەوتی قاچاخدا داخست و خێمەیان هەڵدا و
مانەوە و رایانگەیاند، تا داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێن لەژێر خێمەكەدا دەمێنینەوە
و داهاتی دەسەڵات پەکدەخەن، بەڵام شەوی رابردوو بە زەبری هێز كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكە
هێنا.
زانا محەمەد، فەرمانبەری
ناڕازی باسی لە ساتەوەختی دروستبوونی گرژییەکان کرد و وتی، پێشتر هەستیان بە هەبوونی
پیلانێک دەکرد بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشانداکە و کەسانی نەناسراو خۆیان بە شۆفێری
بارهەڵگر ناساندبوو و بوونە هۆکاری دروستبوونی گرژییەکە.
هاوکات، ئاکۆ محەمەد.
مامۆستای ناڕازی کە یەکێک بووە لە دەستگیرکراوان وتی، ماوەی نزیكەی شەش كاتژمێر لەلایەن
ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران و لە خۆپیشاندانەكەدا نۆ مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی
لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركران.
وتیشی، ئاسایشی
سلێمانی ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆریانداون و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیاندا بەشەش کەسەوە
لێیان داوە و بەو هۆیەوە دووجار لەهۆش خۆی چووە.
بۆهەمان مەبەست
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
"دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو له نزیك شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت، به‌هۆكاری ڕێگریكردن
له تێپه‌ڕبونی ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن مامۆستایان و هاوڵاتییان، سه‌رئه‌نجام
بوه هۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوانیاندا و چه‌ند شۆفێرێك و هاوڵاتییه‌ك بریندار
بون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
"ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وه‌ك لایه‌نی جێبه‌جێكاری یاسا ده‌ستبه‌جێ به‌مه‌به‌ستی
كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان
و سه‌لامه‌تی گیانی هه‌مو لایه‌ك گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و ڕێكاری یاسایی گرته‌به‌ر
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه".
باسی له‌وه‌شكردوه،
له‌ئێستادا هیچ كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه و هاوڵاتییه برینداره‌كان له نه‌خوشخانه نه‌ماون.