106 ئابوری

"بەغداد وردبینی تەواوکرد رەنگە سبەی مووچە بێت"

04:26 - 01/03/2025

زەمەن _ ئابووری

 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران هەرێم تەواوکرد.

 ئەمڕۆ شەممە، ١ی ئاداری ٢٠٢٥، بەبڕیاری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی هەرێم چوونەوە دەوام و وردبینیان لە لییستی مووچەکە تەواوە کردووە و ڕاپۆرتێکیان لەسەر لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەکردووە و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ کردنەوەی دەوامی فەرمیدا بدرێتە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بڕیاری خۆی لەسەر بدات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر سبەینێ تەیف سامی هیچ تێبینییەکی لەسەر راپۆرتەکە نەبێت، ئەوا راستەوخۆ تەمویلکردنی پارەی مووچەی مانگی دوو لەلایەن بەغداوە دەستپێدەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥،  وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی رەوانەی بەغداد کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن