42 ئابوری

وەزیری نەوتی عێراق: لە چەند کاتژمێری داھاتوودا کاتی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، ڕادەگەیەنن

04:49 - 28/02/2025

زه‌مه‌ن - ئابوریی
وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند کە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا کاتی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، ڕادەگەیەنن.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە سەرەتا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم، ١٨٥ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، ھەناردە دەکرێت.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاندووە کە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت ( سۆمۆ)وە ڕادەگەیەنن.

ھەروەھا بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەشداوە کە سەرەتا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ١٨٥ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، ھەناردە دەکرێت.

باسی لەوەش کردووە کە دواتر قۆناغ بە قۆناغ ئەو بڕەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم زیاد دەبێت و دەگاتە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بەپێی ئەوە لە یاسای بوودجەدی گشتییدا، دیاری کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن