547 ئابوری

نرخى دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

06:43 - 03/03/2025

زەمەن - ئابورى

ئێوارەی ئەمڕۆ لە داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە.

بەگوێرەی نرخەکان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، لە داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 148،900 دینار مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانى بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 147,800 دینار بوو.

ئەم بەرزبوونەوەیەى نرخى دۆلار لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، بەهاى 100 دۆلار تا 146,850 دینار دابەزى کە نزمترین نرخ بوو لەماوەى هەشت مانگى رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن