راگەیەندراوێک لە بانکى ناوەندى عێراقەوە لەبارەى زێڕ و دۆلار
09:22 - 02/03/2025
زەمەن - ئابورى
بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، یەدەگى زێڕى بانکەکە بە رێژەى 45% زیادیکردووە، ئەوەش کاریگەرى لەسەر بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانى دیکە دروستدەکات.
لە راگەیەندراوى بانکەکەدا کە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە هاتووە، لە سێ مانگى کۆتایى ساڵى رابردوو قەبارەى یەدەگى زێڕیان بۆ نزیکەى 18 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەى ساڵى پێشووتر 12 ترلیۆن و 290 ملیار دیناربوو.
بانکى ناوەندى دەڵێت، بەهۆى زیادبوونى یەدەگى زێڕەوە سەقامگیرى ئابوورى و دارایى لە عێراق زیاتربووە، هەروەها کاریگەریشى
لەسەر بەهاى دینار بەرامبەر دراوە بیانییەکان دروستکردووە.