حیكمه‌ت هیجری سەرکردەی درووزەکان لە سووریا هێرش دەکاتە سەر ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی وڵاته‌كه‌ی
10:13 - 14/03/2025
زه‌مه‌ن - ناوچه‌یی
حیكمه‌ت هیجری،
سه‌ركرده‌ی ڕووحی درووزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدای سووریا لە وتارێکدا ڕایگەیاند،
"هیچ لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا نییە. گوتیشی، ئه‌م
حكوومه‌ته حکوومەتێکی توندڕەوه.
دوێنێ پێنجشەممە،
13ـی ئاداری 2025،حیكمه‌ت هیجری جەختی لەوە کردەوە، "ئامانجمان دادپەروەری و
سەروەری یاسایە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی. ئەمە یەکێکە لە مافەکانی ئێمە، بۆیە
هەرچییەک بە گونجاومان بزانین وەک پێکهاتەیەک و هاوتەریب لەگەڵ ئەولەویەتەکانماندا،
هەوڵی بۆ دەدەین".
هیجری پێشتر لەگەڵ
حکوومەتی نوێی سووریا گەیشتە "ڕێککەوتنێکی 10 خاڵی و ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە دوای کۆبوونەوەی نێوان هیجری و مستەفا بەکوور،
نوێنەری حکوومەتی سووریا لە سویدا ئاشکرا كرا.
پێشتر هیجری
داوای کردبوو دەستبەجێ کۆتایی بەو توندوتیژییانە بهێنن کە بە "دروشمی تائیفی"
ئەنجام دەدرێن، ئەمەش دوای کوشتنی سەدان هاووڵاتی مەدەنی عەلەوی لە کەناراوەکانی
سووریا له ڕۆژی 6ـی ئاداری 2025.
زۆربه‌ی دانیشتووانی
سوه‌یدا درووزیین و له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تاكانی خۆپیشاندانه‌كانی سووریا له ساڵی
2011ـوه، دانیشتووانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕیوه
و ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و هێزه ئه‌منییه‌كان
نیشان داوه.
درووزه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی
سه‌رده‌می به‌شار ئه‌سه‌دا ئاڵای پێنج ڕه‌نگی "سه‌وز، سوور، زه‌رد، شین و سپی"،
كه به "ئاڵای پێنج سنووره‌كه" ناسراوه، به‌رزیان ده‌كرده‌وه، كه
ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریاوه به نیشانه‌ی جیابوونه‌وه
و به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی لێك ده‌درایه‌وه، به‌ڵام درووزه‌كان
ئه‌مه‌یان ڕه‌ت كردبووه‌وه و جه‌ختیان ده‌كرده‌وه، ئه‌و ئاڵایه هیچ مانا و ڕاڤه‌یه‌كی
سیاسی هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكوو گوزارشت له تێپه‌ڕاندنی پرسی ئایینی و مه‌زهه‌بی ده‌كات.
بۆ زیاتر ئاشنابوونت به درووزەکان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=77603