1001 کوردستان

نرخی بەنزین دادەبەزی

10:18 - 28/03/2025

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

 

 به‌های 50 دینار له‌نرخی به‌نزین دابه‌زی لە هه‌ردوو سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.

  په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له‌ شاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ له‌دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 27ی ئاداره‌وه‌ بڕی 50 دینار له‌ به‌های به‌نزین دابه‌زیوه‌.

ئه‌مڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی کار لە هەولێر و دهۆک بۆ خوار 900 دینار دابه‌زیوه‌، كه‌ زۆرینه‌ی شۆفێران ئه‌م به‌نزینه‌ به‌كارده‌هێنن و حكومه‌ت پاڵپشتیكردووه‌،

جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، لە هەرێمی کوردستان بەنزینی موحەسەن و سوپەریش هەن و لیتریان لەنێوان هەزار و 50 دینار بۆ هەزار و 250 دینارە.

جگە لە بەنزینی بازرگانی، لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، رۆژانە بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراو و لیتری بە 750 دینار لە ژمارەیەک بەنزینخانە دەفرۆشرێت.

بەنزینی نرخ پاڵپشتیکراو لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن