لە ڕۆژانی جەژن شەپۆلێکی باران هەرێم دەگرێتەوە
12:54 - 28/03/2025
زه‌مه‌ن -هه‌رێمی كوردستان
شارەزایه‌كی کەشناسیی ئاشكرایده‌كات لە ئێوارەی ڕۆژی
یەکەمی جەژن شەپۆلێکی بارانی ناوبەناو و هەورە بروسکە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی
کوردستان دەکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محەممەد
کەمال، شارەزای کەشناسیی به "زه‌مه‌ن"ی ڕاگەیاند، "پێشبینی دەکرێت
ئێواره‌ی یەکشەممە، 30-3-2025، کە پێشبینی دەکرێت یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بێت،
شه‌پۆلێكی بارانی ناوبه‌ناوی به‌هاری و هه‌وره بروسكه ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه
و به‌بڕی جیاواز باران ببارێت".
ئه‌و كه‌شناسه ئاماژەی
بەوەش دا، "كاریگه‌ریه‌كه‌ی تاوه‌كوو شه‌وی چوارشەممە 2-4-2025، ده‌مێنێته‌وه
و هەروەها پێشبینی زۆرترین بڕی باران له‌سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاویه‌كانی
پارێزگای هه‌ولێر پاشان به‌شێكی سنوری ڕاپه‌رین و سلێمانی دەکرێت."
وتیشی: بارانه‌كه
ناوبه‌ناوه له‌هه‌ندێ كاتی دیاری كرا‌و و بارانێکی باش دەبارێ و بروسكه‌ی له‌گه‌ڵه
و پله‌كانی گه‌رماش 3 پله نزم دەبێتەوە‌بێته‌وه.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی
دووشەممە، 31-3-2025، به‌یانی تانیوه‌رۆكه‌ی ئه‌گه‌ری تاوه بارانی به‌هاری هه‌یه
له‌ناوچه جیاوازه‌كان، بەڵام له‌پاش نیوه‌رۆ کەشەکە به‌ره‌و ئاسایی بوونەوە دەچێت.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە، 1-4-2025، پێشبینی ده‌كرێ كه‌شوهه‌وا خۆشبێت و ئاسمان خۆره‌تاوو
بێت.