بەم جەژنە نازم كەباوكی دوومنداڵە مینی پێدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا
11:28 - 01/04/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لە ئیدارەی سەربەخۆی
سۆران ڕایگەیاند، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 01-04-2025، لە کوێستانی قەلەڕەش،
مینێکی چێنراو بە گەنجێكی 35 ساڵدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا.
ئەو گەنجەی گیانی
سپاردووە، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵی دانیشتووی قەزای سیدەکانە، بە ناوی "نازم ساڵح" خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
بەگوێرەی ئەو
زانیاریانەی بە "زەمەن" گەیشتووە "نازم" بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە
مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە، چووبووە کوێستانی قەلەڕەش و دواتر مینەکە پێیدا
تەقیوەتەوە.
كەسوكاری نازم
بە "زەمەن" یان وت "ساڵحی باوكی نازم یش بەهەمانشێوە، لە ساڵی 2004
بەهۆی تەقینەوەی مین لە چیای ڕۆبی ڕواڵ، گیانی سپاردووە."