311 کوردستان

شەپۆلى بارانبارین و هەورە تریشقە هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

11:33 - 01/04/2025

 

زەمەن - هەرێمی كوردستان

 

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سبەینێ چوارشەممەوە تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە درەنگانى شەودا لە باکورى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، خێرایی با له‌ نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی چوارشەممە ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک دەستپێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، لە بەشێک ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوەبارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە و لە درەگانى شەودا دابارین کۆتایی پێدێت.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، خێرایى با له‌ نێوان 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا ده‌بێت و هەندێك جار چالاک دەبێت بۆ 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 26  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29پلەی سیلیزی 
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن