514 کوردستان

مەسرور بارزانى وەڵامى شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە

08:34 - 16/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانى کوردستان موڵکى هیچ کەسێک نییە تا بتوانێت هەڵیبووەشێنێتەوە.

 

دوێنێ سێشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، ئەگە لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا پەرلەمانى کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنننەوە و هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە دیدارى سلێمانى قسەى بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتى، پەرلەمان بەتەنیا هى لایەنێکى سیاسى نییە تاکو هەڵیبوەشێنێتەوە، موڵکى خەڵکى کوردستانە هیچ کەسێک ناتوانێت هەڵیوەشێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن