بەپەلە.. وادەی كۆبونەوەی بۆدابەشكردنی پۆستەباڵاكان و وەزارەتەكان دیاریكرا
01:25 - 13/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، داهاتوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٥، ئەندامێکی شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ڕەشنووسی پێکهێنانی حکوومەت تەواو بووە و دەبێتە بنەمای کاری پێکەوەیی بۆ چوار ساڵی داهاتووی حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستان.
وتیشی: ، سێشەممەی داهاتوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هاوکات، باسی لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکانی ڕابردووی هەردوو شاند، تایبەت بوون بە ئامادەکردنی ڕەشنووسێک و بەهیچ جۆرێک دابەشکردنی پۆستەکان قسەی لەسەر نەکراوە.