ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشت
06:43 - 12/04/2025
زەمەن - جیهانى
وەزیرى دەرەوە ئێران رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندى ئەمریکى ئەرێنى بووە و لەسەر بنەمایەک بۆ دانووستان نزیکبوونەتەوە.
عەباس عراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندى ئەمریکى لە مەسقەتى پایتەختى عومان بە رۆژنامەى تەسنیمى ئێرانى راگەیاند، کۆبوونەوەى دیکەیان لەگەڵ ئەمریکا دەبێت و لە کۆبوونەوەى داهاتوودا دەچنە ناو بەرنامەى کارى دانووستانەکانەوە کە خشتەیەکى زەمەنى لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى تەسنیم، کۆبوونەوەى داهاتووى نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو، بەڵام رەنگە لە وڵاتێکى دیکە ئەنجام بدرێت.