شاندى هەرێم و بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە
07:01 - 20/04/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ هەردوو شاندى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم دەڵێت، گفتوگۆیان لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم کردووە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردووەتەوەن لۆ کۆبوونەوەکەدا باسیان لە کارو چالاکییەکانی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان کردووە، لە بەرامبەردا گوێ لەبیروڕای کۆمپانیاکان گیراوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیاکانى نەوت لە عێراق کۆبووەتەوە، هەروەها بڕیاربوو دوێنێ کۆبوونەوەى نێوان شاندى بەغدا و هەولێر و ئەپیکور لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بە بڕیارێک کۆبوونەوەکە دواخرا.