هەواڵێکی دڵخۆشکەر؛ سبەینێ باران دەبارێت
09:11 - 20/04/2025
زەمەن - هەرێمی کوردستان
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند، سبەی دووشەممە 21/4/2025 لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ئاسمان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو.
ڕاشیگەیاند، لەھەندێ کات و شوێنیشدا بەتایبەت ئێوارە بۆ شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم و لە ھەندێ ناوچەی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ئەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزترئەبنەوە و ھەستکردن بەگەرما زیاتر ئەبێت بەھۆی ھاتنی شێیەکی کەم، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت 10-15کم/ک ئاراستەی با بەگوێرەی کات لە گۆڕاندا ئەبێت.