نوێترین زانیاریى لەسەر مووچە گەیشت
08:50 - 20/04/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار لە عێراق دەستیپێکرد، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە دوو رۆژى داهاتوودا لیستى مووچەى مانگى چوارى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان رادەستى بەغدا دەکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، لیستى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بە پەیرۆڵ ئامادەکراوە و لە وەزارەتى دارایى هەرێم وردبینییان بۆدەکرێت.
گوتیشى، سبەى یان دووسبەى لیستەکە بە شاندێکى تەکنیکى وەزارەتى دارایى رەوانەى بەغدا دەکرێت.
هەروەها رایگەیاند، پێشبینى دەکەن لیستەکە هیچ کێشەیەکى نەبێت و لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە پارەکە خەرج بکرێت و دەست بە دابەشکردنى مووچە بکەن.