سودانى بە ئەمینداریى گشتیى رەوتى فوراتەین هەڵبژێردرایەوە
07:24 - 26/04/2025
زەمەن - کوردستانى
رەوتى فوراتەین کۆنگرەى خۆى بەست و متمانەى بە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکى رەوتەکە دایەوە.
ئەمڕۆ بەبۆنەى دووبارە دەستنیشانکردنەوەى سودانى بە ئەمینداریى گشتى رەوتى فوراتەین، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى خۆى ئاراستەکرد.
نێچیرڤان بارزانى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتى، پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم، محەممەد شياع سودانی دەکەم بەبۆنەی دووبارە دەستنیشانکردنەوەی بە ئەمینداری گشتی لە لایەن رەوتی فوراتەین.
ئەمڕۆ شەممە، 26ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم، محەممەد شياع سوودانی دەکەم بە بۆنەی دووبارە دەستنیشانکردنەوەی بە ئەمینداری گشتی لە لایەن رەوتی فوراتەین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئەم دەستنیشانکردنەوەیە رەنگدانەوەی پێزانینی جەماوەرە بە رێباز، ئەزموون و ئامادەیی کاریگەری ئەو لە سەر ئاستی نیشتمانی. ئێمە ئەو رۆڵە لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە درێژەپێدانی پێکەوەکارکردنی بەرهەمدارە بۆ بەرژەوەندیی عێراق و سەقامگیریییەکەی.