جوتیاران ئاگاداردەکرێنەوە ئەمساڵ بەم نرخە گەنمیان لێوەردەگیرێت و شێوازى پارەدانەکەش دەگۆڕێت
09:00 - 17/04/2025
زەمەن - عێراقى
وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، بۆ ئاسانکاریى پێدانى پارەى گەنمى جوتیاران ئەمساڵ بەشێوازى دیجیتاڵى پارەکانیان بۆ خەرجدەکات.
دکتۆر حەیدەر نورى گەرعاوى بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاىعامە بۆ بەرهەمهێنانى گەنم رایگەیاند، بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ئەمساڵ نرخى یەک تۆن گەنمى بەرهەمهاتوو بە سیستمى ئاودێرى پێشکەوتوو بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.
راشیگەیاند، حکومەتى پارەکەى بەشێوەى دیجیتاڵى دەدات بە جوتیاران، بۆیە پێویستە هەموو جوتیارێک کارتى بانکى هەبێت بۆئەوەى بتوانێت پارەى ئەو گەنمەى بە حکومەتى دەفرۆشێت وەربگرێت.