شەهیدان و ڕوباری خوێن بەرەو کوێ؟
11/23/2020 9:47:00 AM
سهركهوتی جیهاز
مێژوی ئێمە مێژوویەکە پڕ لە ململانێ ی بەرەنگاربونەوەی
مانەوەی ناسنامە ، ئەم بەرەنگاربونەوەیە و ئەم بەرگریکردنە لە ناسنامە ، پێویستی
بە قوربانیدانی گەورە بوە تا بگەینە شوێنێک بە مانا گشتیەکەی ڕۆحی ئەم شەهیدانە
ئاسودە بێت ، با لێرەدا پرسیارێک لە خۆمان بکەین ، ئایا هەر بەڕاست کە گەشتینە
ئێرە توانیمان ڕۆحی شەهیدان ئاسودە بکەین .؟؟
دوای کەوتنی ئەسپی ئەیلول شۆڕشی نوێ لە هەناوی شکستێکی گەورەوە
توانی پەرە بە خەباتی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیەک و نیشتمانێک بکات و بە ئامادەبونێکی
پڕ قوربانی گەورەوە لە هەناوی شکستی شۆڕشێکەوە توانی ڕوخان بکات بە بونتیادنانەوە
و کەوتن بکات بە هەستانەوە ، کە ناومان نا ڕوباری خوێن ، خۆ ئەگەر هەمو ڕوبارەکانی
پێش شۆڕشی نوێ و دوای کەوتنی ئەسپی ئەیلول ببەستینەوە پێکەوە ئەوا کەم نەتەوە هەیە
توانیبێتی بێ بونی دەوڵەتی نەتەوەیی ئەم قوربانیە گەورەیە بدات ، ئەگەر چی بەریەککەوتنی
هێزە گەورەکانی جیهان و ناوچەکە بە ئاراستەی بەرژەوەندی خەباتی چەکداری کورد نەبوە
، بەڵام کورد توانیویەتی بە قوربانیدان و ئەم ڕوباری خوێنانە بەرگری لە مانەوەی خۆی
بکات و درێژە بە شۆڕشەکانی بدات ، ئا لێرەدا دەبێت بچێنەوە سەر کرۆکی پرسیارەکەمان:
کە ئایا توانیامان
بەری ڕەنج وخەباتی ئەم ڕوبارە خوێنە بکەینە
ماڵیک بۆ ئاسودەی تاکی کورد ..؟؟
لەم هەگبەدا دوا ڕوبار نیە بەڵکو لەگەڵ گەشتنمان بە دەوڵەت
هێشتا ڕوبارە خوێنەکە هەر درێژەی هەیە ، بەڵێ ئێمە بە هەمو کەم و کوڕیەکانەوە دەوڵەتەمان
هەیە دامەزراوەیەکانی هەر چوار دەستەڵاتەکەمان هەیە ، پەیوەندی گرنگ و جیهانیمان هەیە
، سەرچاوەی داهاتی هەمە ڕەنگە و خۆبژێویمان هەیە ، لە پەنای ئەم دەوڵەتداریەدا هێشا
ڕوبارە خوێنەکەمان هەر دەڕوا و پێویستی بە خوێنی زیاتر هەیە ، وەک بینیمان لە شەڕی
داعش ، بەڵام با لە خۆمان بپریسین بۆ ئەم هەمو غەدرە لەم ڕوبارە خوێنە دەکەین ،
کوفرێکی گەورەی خوێنیە کە نەتوانی وا لە تاکی هاوڵاتی بکەیت شانازی بکات بەم ڕوبارەوە
، کوفرێکی گەورەی شۆڕشیە کە سەرچاوەی ئەم خوێنە شۆڕش بوە ئێستە ببێتە گاڵتەجاڕی
، گوناهێکی هێندە گەورەیە کە :
1. بنەماڵەی ئەم
شەهیدانە لە سایەی دەوڵەتێکی بێ بەرنامەوە کە بەری ڕەنجی شەهیدانە داواو بکەن موچەکانیان
لە بەغداد بدرێت.
2. تاکی کورد لە
بەرهەمێنەوە بکرێت بە بەرخۆر و دنیایەک بن دیوار و پاسەوان.
3. بە هێکتار زەوی
هەبێت و نەتوانرێت بکرێت بە بونیادی ژێر خانی ئابوری و دەوڵەت پایەکانی لەسەر
دابنێ و داگیر بکرێت .
4. دەوڵەت و حکومەت
قاسەی بەتاڵ بێت ، لێپرسراو و کارئەکتەری ناو ئەو شۆڕشە قاسەیان لە حکومەت پڕ تر
بێت .
5. گوناهێکی گەورەیە
بەرامبەر ئەو دەریا خوێنە دو ئیدارە و دو زۆن و دو دەوڵەتی داگیرکەر تەحکوم بە بەرهەمی
ئەم ڕوبارەەوە بکەن .
هەمو ئەمانە و یەک دنیا شتی تر ، ئێ خۆ تا ئێستا کارئەکتەری
ناو دواهەمین شۆڕشی خاوەنداری ڕوبارە خوێنەکە زۆربەیان ماون و لەهەرەمی دەستەڵاتدان
دەبێ ئەم پرسیارانە لە خۆیان بکەن ، بۆ کە گەشتنە ئێرە نەیان توانی چەتری ئاسودەی
حکومڕانی بەرهەم بهێنین ، هەر بەڕاستی ئەم روبارە خوێنە ئەم هەمو قوربانیدانە
دوای ئەم هەمو نارەزاییە ناکرێت لە شوێنێکا ڕابگیرێ ، ئایا ئەمە گوناهی بەکافربون
نیە بەرامبەر ڕوبارە خوێنەکە ، یان ڕوبکەینە کێ و بڵێین تکایە با بەس بێت ڕۆژێک دێت
سواربونی ئەسپی شۆڕش هەمان گلان دروست نەبێتەوە و دەستەڵاتدارەکانیش خۆشیان نەزانن
بۆ..؟