ئایا کورد لە باشور لە بەرامبەر حکومەتی ناوەندا دەتوانێ چی کارتێک بەکار بهێنێت..؟
9/25/2023 12:26:00 PM
سهركهوتی جیهاز
بەڕێزان / لایەنی
بەرپرسی حکومی و پەرلەمانی و یاسایی و حیزبی
بابەت / پێشنیار
ئایا کورد لە
باشور لە بەرامبەر حکومەتی ناوەندا دەتوانێ چی کارتێک بەکار بهێنێت..؟
بەڕێزان
وەک دەزانین لە
ئێستادا نێوانی حکومەتی هەرێم و ناوەند بە ئاڵۆزییەکی قورسدا تێدەپەڕێ تا ئەو ئاستەی
لە گفتوگۆ و یاسایی و ژمێریاری و سیاسی دەرچوە و گەیشتوەتە قۆناغی ئەگەری بەکارهێنانی
کارت دژی یەکتر، ئەمەش وا دەکات هەرێم کارتەکانی خۆی و بەغداد بەراورد بکات تا بۆمان
دەربکەوێت هێزی کارتەکان چەند دەبێت ، ئەوەی دەمەوێت پێشنیاری بکە م لە ئەگەری گەیشتنە بەکارهێنانی
کارتەکاندا ، بریتیە لەم چەند خاڵە :
١-کارتەکانی (سیاسی و کارگێڕی و یاسایی)
هەر لە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی ئەگەری
توانای فشاری قورسیان نیە .
٢- کارتی نێودەوڵەتی کە دەکرێت بە نێوند گیری
وڵاتانی وەک فەرەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا کار لەسەر ئەم کەیسانە بکرێت ، بەڵام پێ
ناچێت ئەم وڵاتانە ئەم گوشارە بکەن لەبەر پەیوەندی و بەرژەوەندی گەورەیان لەگەڵ بەغدادا.
٣-کارتی جەنگی ئاو : ئەم کارتەش کە باس دەکرێ
کارتێکی بێهێزە وناتوانرێ بەکار بهێنرێت لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ، دوو هۆکاری سەرەکی
، یەکەم بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا نامێنێ ، دوهەم بەنداوەکان توانای گلدانەوەی ئاوی
زۆریان نیە ،وە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان
و دەستوری عێراقی هەرێمێکی فیدڕاڵ ناتوانێ سەرچاوەی ئاوی سروشتی بگرێتەوە.
٤-کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی کاتێک دەکرێت
کە هەرێم پاشخانی مالی و کۆمەڵایەتی و یەکێتی ناوەکی لانی کەم بۆ دە ساڵ مسۆگەر
کردبێ ،بەم حاڵەوە کە هەرێم قەرزارە ، دامەزراوەکان داڕماون ، دوو بەرەکی و چەند بەرکی
یەکێتی ناوەکی هەڵوەشاندوە و هتد.
٥-پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا لە پاڵپشتی
گشتییەوە بوەتە پاڵپشتی تایبەت و سەربارزی ،بە تایبەت دوای ڕیفراندۆم ئەم کارتەش
سوتاوە و پاڵپشتی ئەوروپا و ئەمریکا هیچ ڕۆڵی نیە.
٦- دوای ئەوەی گفتوگۆی نوێنەرەکان هەر بێ
ئەنجام بو ، وە دوای ئەوەی ئەو کارتانەی باسمان کرد کاریگەری گوشاریان نەبو ، وە هێزی
ململانیان نەبو ، هەرێم خاوەنی چەکێک و کارتێکی بەهێزە کە بریتیە لە قەرەبوی خوێن
و ژێرخانی ئابوری وەک:
● ئەنفالەکان و کیمیابارانکردنی
هەڵەبجەو جینۆسایدی کورد کە دەوڵەتی مەرکەزی عێراق بەرامبەر کورد کردویانە، کە دەکرێت
بکرێتە کارتێکی نێودەوڵەتی و داوای قەرەبوی ماددی و مەعنەوی بکرێت لە حکومەتی ناوەند
وەک کارتی خوێن ٫ کارتی خوێن بکرێت بە قەڵغانێک بۆ دووبارە نەبونەوەی جینۆساید و
دورستکردنی کیانێک بۆ کورد هاوشێوەی هۆلۆکۆست بۆ جولەکە .
● خاپورکردنی
(٤٥٠٠) گوند ، دەکرێت بە بەڵگەی کۆنکرێتییەوە بسەلمێنرێت کە ئەم گوندانە
خاپورکراون و پۆلێن بکرێت کە گوندی وا هەیە چەند جارێک خاپور کراوە و لەگەڵیشیدا قەزا
و ناحییەکان ، وە لە ڕووی ژمێریاری یاساییەوە بخەمڵینرێت .
● سوتاندنی باخ و
پوش و پاوان و لەناوچونی گیاندارەکانی کوردستان کە بەبەڵگەوە بسلەمێنرێت و لە ڕوی
ژمێریاری یاساییەوە بخەمڵینرێت.
● خاپورکردنی کارگەکان
● بێکاری و
دورستکردنی کۆمەڵگا زۆرە ملێییەکان و ئەو زیانە کۆمەڵایەتیانەی بەر هەرێم کەوتون و
لە ڕوی ژمێریاری یاساییەوە بخەمڵینرێت.
● کەمئەندامان و
قوربانیانی تەقینەوەی مین بەبەڵگەوە بسلەمێنرێت
و لە ڕوی ژمێریاری یاساییەوە بخەمڵینرێت.
● تێکدانی دیمۆگرافایی
دانیشتوانی هەرێم ، بەبەڵگەوە بسلەمێنرێت و لە ڕوی ژمێریاری و یاساییەوە بخەمڵینرێت.
سەرکەوت محەمەد
فەتاح
سەرکەوتی جیهاز