دیار و نادیار؛ لە چ ئێستایەکداین؟ (1)
1/29/2022 11:51:00 AM
خەبات عەبدوڵڵا
سەرکردایەتی سیاسی کورد نە کاری ڕژد بۆ هاوژیانی
لە عێراقدا دەکات، نە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتێکی نیشتمانیی کوردستانی. ڕاستییەکەی
سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەبری دامەزراندنی دەوڵەت ساڵانێکە لە کەڵکەڵەی (بەدەوڵەتکردنی
حیزب) خۆیدایە.
پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كان
به كوردستانیشه‌وه، پڕۆسه‌یه‌كی کارەساتبار بووە. حیزبی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای
دابه‌شبوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه دانه‌مه‌زراوه، هه‌روه‌كو له‌سه‌ر
بنه‌مای ململانێكانی شاریش سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، له ڕاستیدا ئێمه ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر
بێت شارمان به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی نییه، چونكه پێوه‌ندی به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تا ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای خوێن و ناوچه‌یه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌گه‌ر له خۆرئاوا حیزب نوێنه‌ری هێزێك یان چه‌ند
هێزێكی كۆمه‌ڵگه بێت، ئه‌وا لای ئێمه حیزب خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگه و ڕاستییەکەی
هه‌موو نه‌ته‌وه زانیوه. حیزبی كوردی چه‌ند بچوكیش بووبێت خۆی به نوێنه‌ری هه‌مووان
زانیوه. به پێچه‌وانه‌ی خۆرئاواوه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌م فۆرمه له حیزبایه‌تی پێش هه‌ر شتێكی دیكه پرسی رزگاری نیشتمانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داگیركه‌ر بووه.
ئێستا ئیتر پاش ئەوەی حیزبی کوردی خەریکە هەموو شەرعییەتی مانەوەی خۆی
وەکو فریادڕەسێکی نەتەوەیی لە دەست دەدات، لە هەوڵی گۆڕینی خۆیدایە لە دامەزراوەیەکی
کۆن و چەقبەستووەوە بۆ بوونەوەرێکی دیکە. حاڵی حازر ئێمە شاهیدی پڕۆسەیەکی یەکجار
ترسناکین، ئەم پڕۆسەیە گوزارە نییە لە پڕۆژەیەکی ناسیونالیستی کە حیزب بە درێژایی
نیو سەدەی پێشوو نەتەوەی پێ لاس داوە، بەڵکو پرۆسەی گۆڕینی حیزب خۆیەتی بۆ دەوڵەت.
دەوڵەت بۆ نەتەوە نا، بەڵکو بۆ ئەو بەشەی نەتەوە کە لە هەمان کاتدا جەماوەرەکەی حیزبن.
دەوڵەت بۆ کوردستان نا، بەڵکو بۆ ئەو بەشەی نیشتمان کە نیشتمانی حیزبە. ئەم پڕۆسەیەش
هاوتەریبە لەگەڵ کارەساتێکی گەورە؛ کارەساتی ئەوەی کە ئێمە لانی کەم لە باشوور وەکو
نەتەوە بەرەو لەناوچوون دەچین. نەتەوە بەمانا کولتورییەکەی نا؛ (زمان، خاک و خوێنی
هاوبەش)، بەڵکو نەتەوە بەمانا سۆسیۆسیاسییەکەی؛ بوونی یادەوەری و خەونی هاوبەش.