لە سایەی نەوتی ڕژاودا
هەرێم وەکو قەوارەیەکی موڵکانەستێن
1/15/2019 11:36:00 AM
خەبات عەبدوڵڵا
زه‌حمه‌ته
له روی ئه‌كادیمیه‌وه و به شێوه‌یه‌كی كۆنكرێت چوارچێوه‌یه‌كی گونجاوی تیۆری بۆ
فۆرمی ده‌وڵه‌تداریی و سیستمی سیاسی كوردستان بدۆزینه‌وه. له‌ڕاستیدا هیچ مۆدێلێك
نیه به‌ته‌نها بتوانین شرۆڤه‌ی سیستمی سیاسی كوردستانی پێ بكه‌ین، چونكه هه‌رێمی
كوردستان حاڵی حازر له قۆناغێكی گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامدایه.
به‌ڵام
ئه‌مه ناشبێته پاساو بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م له‌ڕوی به‌راوردكارییه‌وه، هه‌ندێك
له ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌وڵه‌تداریی له‌و فۆرمانه نزیك نه‌كه‌ینه‌وه
كه ئێستا له دنیادا باون .
ژماره‌یه‌كی
زۆر تیۆری سیاسی و ئابوری و ته‌نانه‌ت سۆسیۆلۆژیش هه‌ن كه له میانه‌ی چه‌مكه‌كانی
وه‌كو: خێڵه‌كی، میتراتگری (پاتریمۆنیالیزم)، ده‌وڵه‌تی پشكایه‌تی، ده‌وڵه‌تی موڵكانهستێن
و ده‌وڵه‌تی لاگیر، كه‌م تا زۆر باسیان له‌و سیستمی حوكمڕانیانه كردوه كه له
ده‌وڵه‌تانی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌تداریی ده‌كه‌ن.
با
لێگه‌رێین، ئێره بواری باسكردنی خه‌سڵه‌ته‌كانی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نیه، نه‌خاسمه ئێمه لە میانەی ئەم وتارە کورتەوە بەنیازین
تەنها تاریفێك بۆ سیستمی حوكمڕانیه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان وه‌دۆزین. له‌ڕاستیدا كۆی
ئه‌م چه‌مكانه كه بۆ پێناسه‌كردنی ئه‌م یان ئه‌و سیستمی سیاسی و حوكمڕانی به‌كارده‌هێنرێن،
لانی كه‌م له دو خاڵی گرنگدا هاوبه‌شن؛ یه‌كێكیان گه‌نده‌ڵی و ئه‌وی دیكه‌شیان ئه‌و
خه‌سڵه‌تانه‌ن كه كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی ماكس ڤێبه‌ر له پێناسه‌كردنی (كۆمه‌ڵگه
كلاسیكییه‌كان)دا، باسیان لێوه‌ده‌كات.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تێكی گەندەڵی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت،
بۆیه ده‌شێت تیۆره‌ی (ده‌وڵه‌تی موڵکانهستێن) كه ده‌یان ساڵه ناوبانگێكی زۆری
له توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتدا په‌یداكردوه،
یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م سیستمی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه نوێیه‌ی كه
حاڵی حازر له كوردستاندا به‌ڕێوه‌یه.
ده‌وڵه‌تی
موڵکانهستێن (Rentier State)، به‌وانه ده‌وترێت كه به‌رده‌وامبونیان په‌یوه‌سته به به‌رده‌وامی
ده‌ستخستنی داهاتی ده‌ره‌كی، هه‌ڵبه‌ته به پله‌ی یه‌كه‌م مه‌به‌ست له هه‌نارده‌كردنی
نه‌وته.
ژماره‌یه‌كی
زۆری ئابوریناس و تیۆریسێنی خۆرئاوایی له نمونه‌ی ماركس، ئاده‌م سمیس و ڕیكاردۆ
له چه‌مكی موڵكانه دواون، لەهەمان سۆنگەوە زۆرینه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه
موڵكانه وه‌كو جۆرێك له جۆره‌كانی داهات كه سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی سامانه
سروشتیه‌كانه، سه‌ر به هیچ ده‌وره‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئابورییانه نیه، چونكه
موڵكانه داهاتێكه له ده‌ره‌وه‌ی (كاركردن) به‌ده‌ست دێت. به باوه‌ڕی زۆربه‌ی
لێكۆڵه‌رانی بواری ئابوری و سیاسه‌ت، ناكرێت باس له ده‌وڵه‌تانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بكرێت، بێ ئاماژه‌دان به‌م مۆدێله‌ی ده‌وڵه‌ت. ته‌نانه‌ت ئه‌م تێزه وای له
سامۆئیل هانتگتن كرد له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی (شه‌پۆلی سێیه‌م) كه باس له پرۆسه‌ی
دیموكراتیزه‌كردن له دوادواییه‌كانی سه‌ده‌ی پێش‌و ده‌كات، بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی
كه باهۆزی دیموكراسی باز به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌دات،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زیاد له پێویست
پشتیان به داهاته‌كانی نه‌وت به‌ستوه و ئه‌مه‌ش بێرۆكراسی ده‌وڵه‌ت پشت ئه‌ستورتر
ده‌كات.
دیموکراسی
و سامان
دیموكراسی پێوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی
به ئابوری و ژێرخانی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، پێویسته جیاوازی له نێوان دو جۆر ده‌وڵه‌مه‌ندیی
یان دو جۆر داهات و ساماندا بكه‌ین؛ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی (كاركردن) به‌ده‌ست ده‌هێنرێت
و ئه‌وه‌شی كه له زمانی ئابوریناسانه‌وه پێی ده‌وترێت (موڵكانه) و پێوه‌ندی به
ڕه‌نج و كاركردنه‌وه نیه.
له
په‌سنی كاركردندا، ڕه‌نگه كه‌م كه‌س هێنده‌ی ماكس ڤێبه‌ری كردبێت. ئه‌و ته‌نانه‌ت
به پێچه‌وانه‌ی بۆ نمونه ماركس، سه‌رهه‌ڵدانی سیستمێكی وه‌كو سه‌رمایه‌داری بۆ
ئاین و به تایبه‌تیش بۆ ئاینزای پڕۆتستانتی دهگێڕِێتهوه كه باوه‌ڕێكی به
تینان به كاركردن و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه له‌ڕێی كاركردنه‌وه هه‌بوه.
به
گوێره‌ی ڤێبه‌ر، ته‌نها سامان (داهات) ناتوانێت ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت له
به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌كاندا. ڤێبه‌ر له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی (ئەخلاقی
پڕۆتستانتی و رۆحی سه‌رمایه‌داری) ده‌پرسێت كه ئاخۆ بۆچی ته‌نها له ئه‌وروپا،
جیا له شوێنه‌كانی تری جیهان سه‌رمایه‌داری سه‌ری هه‌ڵدا؟ خۆ پێشتر له شارستانێتییه
گه‌وره‌كانی چین و هند و ئه‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سامانێكی زۆر و هێزێكی
گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستدا بوه. ئه‌و ئه‌مه ده‌گێڕێته‌وه بۆ باوه‌ڕدارانی
ئاینزای پڕۆتستانت و له نێو ئه‌وانیشدا بۆ تایه‌فه‌ی بیوریتانی، ئه‌وانه‌ی كه
باوه‌ڕیان وا بو مرۆڤ هیچ نیه جگه له چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌ده‌ست یهزادنهوه،
مرۆڤ پێویسته كار بكات بۆ ڕازیكردنی خالق، بیوریتانییهكان پێیان وا بو كه یه‌زدان
هه‌ر پێشوه‌خت ده‌سته‌بژێرێكی داناوه بۆ به‌هه‌شت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت له‌ڕێی
سه‌ركه‌وتن له كاركردن و بوژانه‌وه‌ی مادییدا، خۆی داخڵی ئه‌و ده‌سته‌بژێره
بكات. سه‌ركه‌وتنیش له كاركردندا ته‌نها له ڕێی زوهد و جه‌فا و به‌فیڕۆنه‌دانی
سامان و خستنه‌وه‌گه‌ڕی به‌ده‌ست دێت.
ڤێبه‌ر
له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌وه ڕاسته شارستنانێتییهكانی پێش ئه‌وروپا سامانیان
له ئه‌وروپاییه‌كان زۆرتر بوه، به‌ڵام لەبەرئەوەی باج و خه‌راج (موڵكانه) بوه
نه‌ک به‌ره‌نجامی کار و سه‌رمایه‌گوزاریی، نه‌یانزانیوه بیخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ و پشتیان
پێوه‌ی نه‌ئێشاوه و له كه‌یف و سه‌فادا خهرجیانكردوه.
سه‌ره‌ڕای
هه‌مو ئه‌و سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌ی كه ده‌شێت له‌سه‌ر ئه‌م تێزه‌ی ڤێبه‌ر له ئارادا
بن، به‌ڵام كه‌س گومانی له‌وه نیه كه دواجار كاركردنی به‌رده‌وام و سه‌رمایه‌گوزاریی،
نه‌ك داهات و موڵكانه، سیستمێكی پێشكه‌وتوی وه‌كو سه‌رمایه‌داری لێكه‌وتۆته‌وه.
موڵكانه،
کە پێش هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی دی، مه‌به‌ست لێی داهاتی نه‌وته، سێ كاركردی سه‌ره‌كی
هه‌یه، ئه‌وانیش: یه‌كه‌میان هه‌ڵگرتنی باجه له‌سه‌ر هاوڵاتیان، دوه‌میان خه‌رجی
به‌رده‌وام و دابینكردنی موچه و خزمه‌تگوزاری خۆڕاییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه،
سێیه‌مین كاركردی ئه‌م جۆره له ئابوری و وه‌كو ده‌ره‌نجامی ڕاسته‌وخۆی هه‌ردو
كاركرده‌كه‌ی پێش‌و، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێزگه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرێت وه‌كو هێزگه‌لی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات
كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمه‌كه دابنێن. ئه‌مه‌ش زیاتر پشت به گریمانه‌یه‌كی هێنری
مۆر ده‌به‌ستێت، مۆر له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه دامه‌زراندنی دیموكراسی له ئینگلتهرە
و فهڕهنسە پێوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدان و سه‌ربه‌خۆیی چینی بۆرژواوه هه‌بوه. به‌ڵام
وڵاتانی موڵکانهستێن ڕێگرن له به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چینه و هێزگه‌له
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تردا به‌تایبه‌تیش چینی بۆرژوا و ئه‌وه‌ی به چینی ناوه‌ڕاست
ناسراوه.
له
پاساوی ئه‌و ڕاده زۆره‌ی بێكاری له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه موڵکانهستێنهكاندا،
نوسه‌ری عه‌ره‌ب محه‌مه‌د نه‌جاڕ له بریتی زاره‌وه‌ی بێكاری ده‌مامكدار، زاراوه‌ی "بێكاری ئیختیاری" به‌كارده‌هێنێت. ئه‌و له‌و
باوه‌ڕه‌دایه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب ئه‌م جۆره‌یان له بێكاری زۆر
پێ چاكتره، چونكه هاوڵاتی له سایه‌ی ئه‌م جۆرە لە بێ‌کاری له‌وه زۆرتریان چنگ
ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌وه‌ی له كاركردن به‌ده‌ستی ده‌هێنن.
نەتەوە
و هاوڵاتی وەکو دوو پرسی تێکشکاو
له‌ڕاستیدا
مۆدێلی ده‌وڵه‌ت و ئابوری موڵکانهستێن، له هیچ كام له مۆدێله‌كانی پێش خۆی
ناچێت. نه‌ك هه‌ر له‌ڕوی شێوازی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕوی ئه‌و نۆرمه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریانهش كه پاشتر له ده‌ره‌نجامی ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌وڵه‌تداریی
ده‌كه‌ونه‌وه. هه‌روه‌كو چۆن پیترۆدۆلار ئابوری ده‌وڵه‌تانی موڵکانهستێن ده‌شێوێنێت،
به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتورییهكانی
كۆمه‌ڵگه‌ش داده‌نێت. كۆمه‌ڵگه له‌م مۆدێله‌ی ده‌وڵه‌تدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نابه‌رهه‌مهێن
و به‌رخۆره. پرسیاره‌كه لێره‌دایه، كه ئاخۆ دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نابهرههمهێندا
بواری ژیانی هه‌یه؟
تیۆری
ده‌وڵه‌تی موڵكانهستێن پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه ئه‌م جۆره له ئابوری
دواجار عه‌قڵیه‌تێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت و به‌های سیاسی و
كولتوری تایبه‌ت به خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ت و به‌های دیموكراسیدا نایه‌ته‌وه.
ئه‌م
ته‌رزه له ده‌وڵه‌تداریی نه‌ك هه‌ر باج ناخاته سه‌ر هاوڵاتیانی، به‌ڵكو پاره‌شیان
به‌سه‌ردا ده‌به‌خشێته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر له به‌رتیل پێدان ده‌چێت.
بۆ ئه‌وه‌ش كه هه‌مو داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م یان ئه‌و
هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ین ببرێت، ده‌سه‌ڵات له ڕێی بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی به‌لاش
به ناوی جیاجیاوه، هه‌مو هێز و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان له گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل پێدان ده‌گلێنێت. ئیتر ئه‌م هێز و گروپانه تا
دێن له‌به‌ریه‌ك و له‌ناویه‌كدا هه‌ڵده‌وه‌شێن و گۆڕانی گه‌وره به‌سه‌ر
ئینتیمایاندا دێت. له‌ڕاستیدا خه‌فه‌كردنی حه‌ڤده‌ی شوبات هه‌ر به‌ته‌نها بۆ سه‌ركوت
ناگه‌ڕێته‌وه، نا، ئێمه لە چەند ساڵی پێشودا شاهیدی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌كی وردی
هێزه كۆمهڵایهتیهكانین له‌لایه‌ن سیستمه‌كه‌وه، ئێمه شاهیدی گۆڕانێكی
سیستماتیكی ئینتیمای ئه‌و گروپه كۆمهڵایهتیانهین كه له ڕێی داهاتی نه‌وته‌وه
پێگه چینایه‌تییه‌كانیان ده‌ستكاری ده‌كرێت و ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت.
سیستمی
بهموچهخۆركردنی كۆمه‌ڵگه كه ساڵانێكه و به تایبه‌تیش پاش ڕوداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی
شوبات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمه‌وه زۆر به چڕی پیاده كرا، به
دیوێكی تردا سیستمێكه بۆ گه‌نده‌ڵكردنی كۆمه‌ڵگه، بۆ تێوه‌گلانی كۆمه‌ڵگه له
گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل. ئه‌ڵبه‌ته زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه
خودی دیموكراسی خۆیه‌تی، چونكه ئیتر شتێك نامێنێت به ناوی چینی ناوه‌ڕاست، ئه‌و
چینه‌ی كه له‌سه‌ر شانی ئه‌و دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی داده‌مه‌زرێت و به‌رده‌وام
ده‌بێت. وه‌كو ده‌ره‌نجامێكی ترسناكی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش، ده‌سەڵات ورده ورده كۆمه‌ڵگه
له هه‌مو داواكارییه مه‌ده‌نییه‌كان خاڵی ده‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵگه له‌م جۆره
سیستمانه‌دا چیتر به مافی خۆی نازانێت داوای به‌شداری سیاسی بكات. هه‌ر له‌هه‌مان
سۆنگه‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سەڵات به‌رده‌وام پاره‌ی مۆڵی نه‌وت گیرفانی گه‌رم
ده‌كاته‌وه، تا دێت خۆی له سه‌رئێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕزگار ده‌كات و
پابه‌ند نابێت به ئازادییه سیاسییه‌كان و مافی به‌شداریكردنی سیاسیانه‌ی
هاوڵاتیان. له هه‌موشی ترسناكتر، ئه‌م مۆدێله‌ی حوكمڕانی ته‌نانه‌ت پێویستی به
شهرعیهتپێدانیش نیه، چونكه له‌سه‌رێكه‌وه شه‌رعیه‌ت به پاره و به‌خشینه‌وه‌ی
پۆست ده‌كڕێت، له‌سه‌رێكی تریشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هێزی چه‌كدار و پۆلیس و
پاسه‌وانی هه‌واداری خۆی له ده‌وره، هه‌روه‌كو چۆن هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی
ده‌ره‌كیش كۆمپانیا و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان پشتیوانی لێبكه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بونیاتێكی خێڵهكیانهی هه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یی بێت، نوخبه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه له هه‌وڵی كڕینی ئه‌ستۆ و به‌ستنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن
به خۆیانه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێی خه‌رجی به‌رده‌وام و تهخشانوپهخشانكردنی غهنیمهكه؛
داهاته‌كانی نه‌وت. ئاخر ئه‌م پاره مفته‌ی كه ڕۆژانه به‌سه‌ر كه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا
ده‌بارێت، ده‌ره‌نجامی هیچ كۆششێكی ئابوری ڕێكخراوی ئینسانی نیه، هه‌ر بۆیه وه‌كو
غه‌نیمه لێی ده‌ڕوانرێت.
ده‌وڵه‌تی
موڵكانهستێن مۆدێلی ده‌وڵه‌تێكی سوڵتانییه. ده‌وڵه‌تێك كه له غیابی داوده‌زگای
دیموكراسیدا، كه‌مینه‌یه‌كی ئۆلیگارشی ده‌وڵه‌تدار فراژی ده‌كات و پاشان ده‌بنه
خێڵێكی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه داگیرده‌كه‌ن. ئه‌م سیستمه به‌شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌كان سیستمێكی هیراركی و خێڵه‌كی داده‌مه‌زرێنێته‌وه كه له بریتی نه‌ته‌وه،
ئینتیمای هاوڵاتی بۆ نوخبه ده‌بێت و له بریتی نیشتیمانیش، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌تییه‌كانی. پێوه‌ندی هاوڵاتی به نیشتیمانه‌وه له‌م جۆره سیستمانه‌دا،
پێوه‌ندیه‌كی ماڵی ڕوتی نێوان هاوڵاتی و نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه. له ڕاستیدا
هاوڵاتیان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌مو ببنه به‌شێك له حكومه‌ت، چونكه حكومه‌ت له‌م
سیستمانه‌دا بۆ خۆی ده‌بێته كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان و به‌شوێن ساغكردنه‌وه‌ی
داهاته‌كانیدا وێڵه. بۆیه هه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه،
هاوڵاتی روبه‌ڕوی سزا و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كاته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته هه‌ر ئه‌مه‌شه نهێنی نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنی كارا و هه‌ڵگیرسانی شۆڕش دژ
به‌م سیستمانه.
میرنشینێکی
نەوتی یان دەوڵەتێکی دامەزراوەیی؟
گرفتی
گه‌وره‌و شاراوه له ده‌رهێنانی نه‌وت و گۆڕینی هه‌رێم بۆ میرنشینێکی موڵکانهستێن،
یه‌كه‌م نه‌بونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی موئه‌سه‌ساتییه و دوه‌میشیان ئه‌گه‌ری
وردوخاشكردنی چینی ناوه‌ڕاسته، ئه‌و چینه‌ی كه كۆمه‌ڵناسه سیاسییه‌كان
به بڕبڕه‌ی پشتی دامه‌زراندنی دیموكراسی داده‌نێن. به واتایه‌كی تر دواخستن و
له‌به‌ینبردنی پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه.
له
هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێشتر خاوه‌نی داوده‌زگای دیموكراسی نه‌بون، نه‌وت سته‌مكاری
خوڵقاندوه. عێراق، ئێران، لیبیا، روسیا، ئه‌نگۆلا، سعودیه، نێجیریا...، نمونه‌ی
دیاری سته‌مكاری نه‌وتین.
ئه‌وه
قسه‌ی پێناوێت بونی دەوڵەتی موئه‌سه‌سات پێشمه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دیموكراسییه، ئه‌ڵبه‌ته پێشمه‌رجه‌کانی دەوڵەتێکی موئه‌سه‌ساتی له سێ مه‌رج به‌ده‌ر
نین، ئه‌وانیش: دروستکردنی بازاڕه وه‌کو هێزێکی جیا له ده‌وڵه‌ت/ حیزب، دوه‌میان
گه‌شه‌کردنی چینی ناوه‌ڕاسته به به‌ده‌ستهێنانی توانای خۆبژێوی نه‌ک به‌پشتبه‌ستن
به موچه‌ی به‌لاش، سێیه‌میشیان خۆڕاپسکاندن و پشتکردنه کولتوری کلاسیکی کۆمه‌ڵگه‌یه،
ئه‌و کولتوره‌ی که زاده‌ی کۆمه‌ڵگه داخراوه هیرارکییه‌کانه و رێگه به دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنی سامان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان نادات.
كوردهواری وه‌كو کۆڵۆنییەکی عێراقی به‌عس و
ته‌نانه‌ت پاش ئه‌و مێژوه‌ش روبه‌ڕوی له‌ناوبردنی یهكبینهی موئه‌سه‌سات بۆته‌وه،
كولتوری کۆڵۆنیالانەی به‌عس له زهبهلاحكردنی حیزب وه‌ك تاكه دامه‌زراوه‌ی
كۆمه‌ڵگه و قوتدانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی تر، جگه له‌وه‌ی كوردستانی له
چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێبه‌ش كرد، كوردهواری كرده كۆڵۆنییەکی
دواخراو و داخراو و
له بریتی موئه‌سه‌سات تاكه‌كه‌س (سه‌رۆكی حیزب، سه‌رۆكی خێڵ، شێخی ته‌ریقه‌ت، ...)
جێگه‌ی موئه‌سه‌ساتیان گرته‌وه و هه‌ر له‌م
ڕێیه‌شه‌وه كایه‌ی ئابوری و سیاسی تێكهه‌ڵكێشی یه‌كدی بون و حیزب جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی
گرته‌وه و
به هه‌زارویه‌ك ڕایه‌ڵه‌وه هاوڵاتی به خۆیه‌وه گرێدا. ئیتر ترسی خاوه‌ندارێتی
نه‌وت له کۆڵۆنییەکی
مێتاموئهسهساتی وه‌ك كورده‌واریدا، لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
جگه
له موئه‌سه‌سات، یه‌كێك له پێشمه‌رجه
گرنگه‌كانی تری دامه‌زراندنی دیموكراسی، بونی چینێكه كه به چینی
ناوه‌ڕاست ناسراوه. سه‌ره‌ڕای پان و پۆڕیی ئه‌م چینه به به‌راورد به چینه‌كانی
تری كوردهواری، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چینه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی موڵكداریی
نیه و
به‌و هۆیه‌ی كه عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی پێشوه‌وه ده‌وڵه‌تێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری
نه‌وت بوه و
له رێگه‌ی موچه‌وه چینی ناوه‌ڕاستی به توندی وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت كردبو و
هه‌مان ئه‌زمون له دەسەڵاتی كوردیشدا و به شێوه‌یه‌كی
یه‌کجار ترسناك دوباره بۆوه، بۆیه مه‌ترسی خاوه‌ندارێتی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی
هه‌رێمه‌وه و
گردبونه‌وه‌ی هه‌ر به‌ته‌نها له‌ده‌ستی حكومه‌ت/ حیزب‌دا و به‌شینه‌وه‌ی
داهاته‌كانی به ناوی موچه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م چینه‌دا، هێنده‌ی تر ئه‌م چینه‌ی له
ئه‌ركه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی دور خسته‌وه و داواكردنی
ئه‌م چینه بۆ به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات
و دامه‌زراندنی موئه‌سه‌ساتی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كز و لاواز
کرد.
ئه‌گه‌ر ململانێی حیزبی و
قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و كڕینی ئه‌ستۆ و په‌رده‌پۆشكردنی
بێكاریی له چه‌ند
ساڵی پێشوی دەسەڵاتی كوردیدا هۆكاری سه‌ره‌كی پاشكۆكردنی چینی ناوه‌ڕاست و سهربهخۆنهبونیان
بوبێت، ئه‌وا ته‌نها له‌میانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی موئه‌سه‌ساتیدا كه له‌بریتی دابه‌شكردنی
خۆڕاییانه‌ی سامان، پێدانی هه‌لی كاركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ورده ورده‌ی ئه‌م
چینه له ده‌وڵه‌ت
و ره‌خساندنی هه‌لی خۆبژێوی بۆیان، چینی ناوه‌ڕاست ده‌توانێت له سه‌ر پێی خۆی رابوه‌ستێت
و به‌شدارییه‌كی ئه‌كتیڤ له دروستكردنی دیموكراسیدا بكات.
بۆیه
گۆڕینی كوردستان بۆ میرنشینێكی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له غیابی ئه‌و
موئهسهساتانهدا و
به‌پاشكۆكردنی چینی ناوه‌ڕاست، ده‌شێت بۆ چه‌ندین ساڵی دیكه پرۆسه‌ی دیموكراسی
دوا بخات.
لەڕاستیدا
مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر سەربەخۆیی و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی، پێوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆی به‌م مۆدێله سیاسییه‌وه هه‌یه كه هه‌ر ئێستا به‌ڕێوه‌یه؛ كوردستان
ده‌بێته میرنشینێكی نه‌وتی یان ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی كه تیایدا نه‌وت وه‌كو
سامانێكی نیشتمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت؟