505وتار

دیار و نادیار؛ لە چ ئێستایەکداین؟ (٢)

2/9/2022 10:19:00 AM
خەبات عەبدوڵڵا

ئێمە حاڵی حازر ڕووبەڕوو لەگەڵ شکستێکدا وەستاوینەتەوە، شکستێکی بەتەنها سیاسی و ئیداری نا، بەڵکو شکستێکی جڤاکی. ئەمە شکستی کۆی ئەو پارادایمە سیاسییەیە کە بە درێژایی شەست ساڵی پێشوو و تا ئێستا لەلایەن دوو مەیلی سیاسییەوە دنە دەدرێت.

ڕاستییەکەی لەمڕۆدا شتێک نەماوە لە عێراق ناوی دۆزی کورد بێت، دۆزی کورد لە عێراق لەسەر دەستی سەرکردایەتی سیاسیی کورد و ئەوانەی پێیان دەوترێت "نوێنەرانی کورد" لە بەغدا، لە پۆست و پارەدا کورت کرایەوە و کۆتایی پێ هێنرا. نەک هەر ئەوە، لە سایەی ئەم سەرکردایەتییەدا وێنەی ئێمه‌ له‌ عێراق ئاڕاسته‌یه‌کی یەکجار ناشرینی وه‌رگرت‌، وێنه‌ی کوردی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازه‌وه‌ که‌ خولیای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو‌، گۆڕی بۆ دەرۆزەکەرێکی چاوبرسی.

قسەی پێ ناوێت، کورد لە سایەی لێکترازان و نەبوونی ستراتیژێکی نەتەوەیی ڕۆشندا نوێنەری لە بەغدا نییە، ئاخر بەشی هەرە گەورەی ئەوانەی بەغدا نوێنەری خۆیانن. ئەوانە پاڵەوانی دیموکراسیی هەڵبژاردنن. ڕاستییەکەی بەشێکی زۆری ئەوانەی بەناوی نوێنەرانی کوردەوە لە بەغدان، لەڕووی سیاسییەوە کەسانی بێ سەواد، دەست و پێ سپی و کاراکتەری هەرزەگۆن.

لە هەمان سۆنگەوە و لەوەتەی ڕوخانی فاشیزمی بەعسی، هیچ دەمێک هێندەی ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن