لێکەوتەکانی جەنگی ڕووسی ـ ئۆکرانی لەسەرهەرێم و ناوچەکە
2/26/2022 4:25:00 PM
ڕێبوار محەمەد ئەمین
دواجار جەنگەکە دەستی پێکردو کاردانەوەی جیهانی
بەدوای خۆیدا هێنا ،لەئێستا کاردانەوەکان دەستی پێکردوە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی
ناتۆوە سەرەتا بەگەمارۆی ئابوری دەستی پێکردوە و بەردەوام هەڕەشە لەڕووسیا دەکەن و
لەئێستا گەمارۆکان چەند بانکێک و ژمارەیە کەس و هێڵی نۆرد ستریم 2 گرتۆتەوە.
تائێستا گەمارۆکان کەرتی وزەی نەگرتۆتەوە لەبەرئەم
هۆکارانە:
یەکەم ـ مجامەلەیەو سەرەتایەو نەگەشتۆتە مریشکە
ڕەشە.
دووەم ـ کۆمپانیاکانی برتیش پترلیۆمی بەریتانی
وهەردوو کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبل و شێڵی ئەمریکی بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیەو شەریکن
لەگەڵ کۆمپانیا نەوتی یەکانی ڕووسیاو وە بریتش پترلیۆنم 26% پشکەکانی گازپرۆمی ڕووسی هەیە.
سێ یەم ـ دابینکردنی نەوت وگازی پێویست بۆ ئەوروپا
لەلایەن ڕووسیا کە ٤١٪غازی و ٢٧٪ نەوتی ئەوروپادابین دەکات
کەی جەنگەکە پەل دەکێشێت بۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
کاریگەریەکانی دەردەکەون ؟
لەکاتی سەپاندنی گەمارۆی نەوتی وگازی بەسەر ڕووسیا کاریگەریەکان دروست دەبن کەئەمانەیە:
یەکەم ـ کاریگەری ئاسایش و ئیرهاب
عێراق،ئێران،ڕووسیا،سوریا هاوپەیمانن لەم ناوچە و لەکاتی سەپاندنی گەمارۆکان دۆخەکە تێک دەچێت
ومەترسی تێکچونی ئاسایشی لەم ناوچەهەیە.
دووەم ـ ڕووسیا ئەندامی سەرەکی یە لەئۆپێک پڵەس
لەکاتی گەمارۆکان کێشە بۆ ئەندامانی ئۆپێک دروست دەبێت وعێراقیش ئەندامەو توشی کێشەدەبێت.
سێ یەم ـ ڕووسیا بەرژەوەندی ئابوری لەبواری وزە
لەهەرێمی کوردستان و عێراق وناوچەکەهەیە لەکاتی گەمارۆکان کێشە بۆهەرێم وعێراق
دروست دەبێت.
چوارەم ـ هەردوو وڵاتی ڕووسیاو ئۆکرانیا دوووڵاتی
بەرهم هێنی خۆراکین و لەلایەن وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پێداویستی خۆراکیان لێ هاوردە دەکرێت بەتایبەت گەنم ،گەنمەشامی،ڕۆنی
گوڵەبەڕۆژە لەکاتی سەپاندنی گەمارۆی ئابوری کێشەی ئاسایشی خۆراکیان بۆدروست دەبێت.
ڕووسیا لەهەرێمی کوردستان بەرژەوەندی ئابوری هەیە
لەبواری وزەداو چ لەبواری وەبەرهێنان لەنەوت چ لەوەی خاوەنی پشکی ٦٠٪بۆری گواستنەوەی
نەوتی کوردستانە.
هێشتا جەنگ ڕڕووینەدا بوو لە ئۆکرانیا پریشکی بەر
هەرێمی کوردستان کەوت و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دژی هەرێمی کوردستان لەبواری
نەوت هۆکارەکەی بۆ گوشاری ڕووسیاو وڵاتێکی دراوسێ دەگەڕێننەوە،هەروەها دەرکردنی کۆمپانیای
گازپرۆم لە ڕاکێشانی بۆری غازی کوردستان لەلایەن ئەمریکاوە،لەلایەکی ترەوە باڵیۆزی
ڕووسی بەفەرمی نیگەرانی خۆی بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی
و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند لەوەی غازی کوردستان ببێتە جێگرەوەی غازی ڕووسی
بۆ تورکیاو ئەوروپا.
هیواخوازین حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بابەتە
بەهەند وەربگرێت و پلانی گونجاو بۆخۆگونجاندن لەگەڵ ئەم دۆخە نوێ یەدابنێت.
-ماستەر لەگرێبەستی
نەوت وگاز