339وتار

بۆ مێژوو : تەنها خوداو ئەوکەسەی کەلەسەر پێوەرەکەی جەیهانە دەزانێت ڕۆژانەچەند نەوت دەڕوات

3/3/2022 9:47:00 PM
ڕێبوار محەمەد ئەمین

بەپێی ئەوەی نامەی ماستەرەکەم تایبەتە بەگرێبەستی نەوت و گازو بەشێکی نامەکەم تەرخان کردوە بۆچۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی نەوت وبەتایبەت لەجۆری گرێبەستی هاوبەشی لەبەرهەم هێنان.

بەپێی ئەونەخشەی لای خوارەوە گومانی تیانی یە وبەڵگەشم هەیە کەهەناردەکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕێکەوتنێکی ناوخۆیی،هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی یە و لەسەر پێشنیاری گروپی قەیرانە نیودەوڵەتی یەکان ئەنجامدراوە و هەرێم، بەغداد، تورکیا، ئەمریکا ،بەریتانیا بەشدارن لەڕێکەوتنەکە.
وەهەروەها لێدوانە مێژویەکەی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال و بەرپرسەکانی تر کەهەرێم وبەغداد ڕێکەوتوون تائەوکاتەی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی دەردەکرێت کورد نەوت بفرۆشێت.

ئەگەر تەماشای وردی نەخشەکەی خوارەوە بکەن ڕاستەوخۆباوەڕ بەناونیشانەکەی من دەکەن لەبەر ئەم هۆکارانە:
یەکەم ـ هەرێم لەناوچەدابڕاوەکان و لەخورماڵە  بیری نەوتی لێداوەوەو بیرەکە لەسەر ئەو کۆگا گەورەیە یەکەلەژێر کەرکوکدایەو زیاتر لە 9 ملیار بەرمیل نەوتی تیایەو خۆرماڵە باکوری ئەوسەری کۆگاکەیەو شاری کەرکوکیش باشوریەتی و هەردوو کێڵگەی هاڤاناو بای حەسەنی پێوە بەستراوەتەوە بەبۆری یەوەو  لێکێندراوە بەبۆری کوردستان جەیهان کەلەخورماڵەوە دەست پێدەکات و نەوتی ناوهەرێمیش بەبۆری و تەنکەر بەستراوەتەوە بە وێستگەی خۆرماڵەوە.

سەرنجاتان ڕادەکێشم بۆ ئەوەی کەبۆریەکە لەسەر ئەم کۆگاگەورەبێت ئەبێت ڕۆژانە چەند بڕوات و تائێستاش هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی بەڕاستی بڕی هەناردەی دیاری نەکردوە ئەوەی هەیە دیلۆیتە.
ئاڵا تاڵەبانی وتی وەزیری نەوتی عێراق پێی ڕاگەیاندوین کەڕۆژانە شەش سەدهەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت لەهەرێمەوە.هەرجارەی داتایەک دەخرێتە ڕوو.

 بەناچاری ئەوەی هەیە شیکاری بۆدەکەین کەبەم شێوەیە :
بەپێی ئەوداتایەی ڕێکخراوی ڕوونبین خستویەتی ڕوو کە لە ئامارەکەی خوارەوەهاتوە ڕۆژان ٤٤٤٫٤٢٤ هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە کراوە کەبۆ مانگی دوو بیستوهەشت ڕۆژە بەڵام ئێمە بۆ سی ڕۆژ کۆی دەکەینەوەکەدەکاتە ١٣٫٣٣٢٫٧٢ ملیۆن بەرمیل دەکات کەنەوت ئەمڕۆگەشتە  ١١٨دۆلار و تەنها ١٠٠دۆلار حساب دەکەین کەدەکاتە ١٫٣٣٢٫٢٧٢٫٠٠٠ ملیار دۆلار  واتە یەک ملیارو سێ سەدوسی ودوو ملێۆن و دووسەدوحەفتاودوو هەزار دۆلار.

دابەشکردنی ئەم داهاتە لەنێوان حکومەت و کۆمپانیاکان بەم شێوەیە بەفەرمی: 
یەکەم :
١٠٪ وەکو موڵکانە دەدرێتە هەرێم  کەدەکاتە ١٣٣٫٢٢٧٫٢٠٠ ملیۆن دۆلارە.
دووەم ـ ٤٠ بۆ٤٣٪ ی داهات بۆ کرێی هەڵکەندنی بیر دەدرێتەوە بەکۆمپانیا کە بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەڵێت ٤٣٪ی داهات دەدەینەوە کۆمپانیاکان.
بەپێی شێوازی گرێبەستەکە ئەو ٤٣٪ دوای لێدەرکردنی موڵکانەکە دەگەڕێتەوە کەدەکاتە ٥١٦ ملیۆن دۆلار.
سێ یەم ـ ئەوەی دەمێنێتەوە لەموڵکانەو کرێی هەڵکەندنی بیر دەکاتە ٦٨٤ ملیۆن دۆلار و دابەشدەکرێت لەنێوان هەرێم وکۆمپانیا بەم شێوە ئەگەر نرخی نەوت نزم بێت ئەوا ٣٢٪ بۆکۆمپانیاو ٦٨٪ بۆ حکومەت وەئەگەر نرخی نەوت بەرزبێت ئەوا ١٦٪ بۆ کۆمپانیاو ٨٤٪بۆحکومەت کەدەکاتە :

ئەلف ـ قازانجی حکومەت٥٧٤٥٦٠٠٠٠ ملیۆن دۆلار  بۆ حکومەت.
ب ـ ١٠٩٤٤٠٠٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیا.
چوارەم ـ کۆی قازانج و قەرزی هەڵکەندنی بیر بۆ کۆمپانیادەکاتە ٦٢٥٤٤٠٠٠٠ ملیۆن دۆلار.
پێنجەم ـ کۆی قازانجی حکومەت بەموڵکانەوە دەکاتە ٧٠٧٫٧٨٧٫٢٠٠ ملیۆن دۆلار.
شەشەم ـ بەپێی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٩٪ بۆ کرێی گواستنەوەو ٧٪بۆ دانەوەی قەرزی حکومەتی هەرێم کە ١٦٪ دەردەکرێت لەقازانجی حکومەت و حکومەتی هەرێم تەنها ٥٩٤٥٤١٢٤٨ ملیۆن دۆلاری بۆدەمێنێتەوە ئەگەر بەسەد دۆلار بیفرۆشێت.
حەوتەم ـ سەرۆکی حکومەت دەڵێت ٤٣٪ بۆ مووچەدابین دەکرێت کەواتە لەکۆی قازانجی ماوەی ژمارە شەش تەنها  ٢٥٧ ملیۆن دۆلار بۆموچەیە پێدەچێت موڵکانەکەش بۆ موچەدابنێن و قەرزەکەی لێدەرنەکەن و ٣٦٥ ملیۆن دۆلار بۆموچەیە.

 ئەنجام
بەتەواوی گومانم لەهەموو پرۆسێسی نەوتی هەرێم هەیە چونکە ئەگەر نەوت بە 100 دۆلار بفرۆشن ئینجا دوای ئەوهەموو لێدەرکردنە ٣٦٥ملیۆن دۆلار دادەنرێت بۆمووچەو نەوت هەرچەند بکات هەر ئەم بڕەدابین دەکرێت بۆمووچە کەواتە تەواوی پرۆسەکە جێگەی گومان و ناڕونە و تەنها خوداو ئەوانەدەزانن کە لەسەر پێوەرەکەن لە بەندەری جەیهان.

 



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن