313وتار

یاسای حزبەكان لە هەرێمی كوردستان پێویستی بەهەمواركردنەوەیە

5/5/2022 10:47:00 AM
سلێمان مستەفا حەسەن

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە (11)ی ڕۆژی 10/10/1993 دا ، بڕیاری دەركردنی یاسایی ژمارە (17)ساڵی 1993(یاسایی حزبەكانی هەرێمی كوردستانی - عێراق) دا ، واتە دوای یەكەم هەڵبژاردن یاساكە دەركراوە و حزبەكانیشی پابەند كردوە خۆیان لەگەڵا حوكمەكانی یاساكە بگونجێنن  ، یاسای حزبەكان لە هەرێمی كوردستان  دوو جار هەموار كراوەتەوە ، هەمواری یەكەمی بە یاسای ژمارە (    2) ی ساڵی  1997 ،كراوە ، هەمواری دووەمیشیان بە یاسای ژمارە ( 7 ) ی ساڵی   2002  كراوە  .

گرنگی یاسای حزبەكان لەوە سەرچاوە دەگرێت تا چەندە كاری حزبایەتی و رێكخراوەی خراوەتە چوارچێوەی یاسایی ، بۆ ئەوەی ئەرك و مافی هاوڵاتیان دیارو پارێزراو بێت لە پیادەكردنی مافە دەستووری و سیساسیەكانیان لە بەشداری كردن لە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی ووڵاتدا ، هەروەك ئەم پرسە لەماددەی 39 دەستوری ئیتتحادیدا هاتوە ،رێكخستنی كاری پێكهێنانی حزبەكانی داوەتە دەست ئەنجومەنی یاسادانان ،كە بەیاسا ئەم پرسە رێكبخات .

یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستاندا پێناسەی حزب بەم شێوە دەكات، حزب رێكخراوێكی سیاسی خاوەن كەسایەتیەكی مەعنەویەو لەیەكگرتنێكی ئیختیاری پێك دێت لەنێوان كۆمەڵە كەسانێكی سروشتیدا كەچەند بیرو باوەڕو ئامانجێكی هاوبەشی راگیەنراولەپرۆگرامی حزبدا كۆیان دەكاتەوەو هەوڵدەدەن بەڕێوشوێنی دیموكراتیانە بەدییان بهێنن ، هەرهاووڵاتیەك لەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی عێراق و دانیشتوانی هەمیشەیی ئەم هەرێمە، ئەوانەی  كەمەرجەكانیان تێدا فەراهەمە مافی بەشداربوونی دامەزراندنی حزب گەلیان هەیە ، هەر هاووڵاتیەك لەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی عیراق یا هەر كەسێك نیشتە وڵاتی (اقامە) یا هەمیشەیی تیدا هەبـێ‌‌و 18 ساڵی تەمەنی تەواو كردبـێ‌‌و لێهاتیی یاسای هەبێت (الاهلیە القانونیە) مافی چونەناو هەر حزبێك‌و لێكشانەوەی بەپێی پەیڕەوە ناوخۆكەی هەیە، سەربەستی دامەزراندی حزبەكان مسۆگەرە‌و هەر حزبێك بۆی هەیە بەتەواوی بەسەربەستیەوە چالاكی خۆی بنوێنـێ‌‌و ئەم یاسایە پارێزگاری لەوە دەكات.

                                                                    (1)

یاسای حزبەكان، حزبەكانی پابەند كردوە بیر‌وباوەڕ‌و ئامانجەكانیان ئەمانەی تێدابـێ‌:
1ـ چەسپاندن‌و پەرپێدانی ئەو ماف‌و دەستكەوتانەی گەلی كوردستانی عیراق بەدی هێناون.
2ـ چەسپاندنی بیر‌و باوەڕی دیموكراتی‌و رێز لێگرتنی ئەو مافانەی مرۆڤ كە لەراگەیاندنی جیهانی مافەكانی مرۆڤ‌و پەیمان‌و باوەڕنامە‌و بەیاننامە نێو دەوڵەتیەكاندا دیاری كراون، لەو ماوە دیاری كراوەی بڕگەیەكی سەرۆەوەدا بگەڕێتەوە بۆ دامەزرێنەران بۆ تەواوكردنی كەم‌و كوڕیەكانی‌و لەگەشت حاڵێكدا نابێ‌ داخوازیەكە لەیەك جار زیاتر بگەڕێنرێتەوە.
3ـ بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەڕێوشوێنی ئاشتیانە‌و دیموكراتیانە‌و باوەر هێنانن بەدەست باو دەستكردنی دەسەڵات (تداول السلگە)بە پێی پەنابردن توند‌و تیژی‌و ئیرهاب‌و لەخشتەبردن.
4ـ بەكارهێنانی شێوازی دیموكراتیانە لەژیانی حزبایەتیدا.
5ـ بڵاو كردنەوەی دوبەرەكی‌و جیاوازی لەرەگەز‌و ئاین‌و مەزەبدا.
6.بە مەرجێ‌ بەرنامەو پێرۆ ناوخۆییەكەی پێچەوانەی پێروی گشتی نەبێت

                                                                    (2)

یاسای حزبەكان ، بۆ دامەزراندنی حزب وچالاكی نواندن ئەم مەرجانەی كردونەتە پێوەر .
1.داواكارییەكی نووسراو دەدرێت بەوەزیری ناوخۆ كەئەندامانی دامەزرێنەر واژۆیان كردبێ‌ و لە (50) ئەندام كەمتر نەبن و خوێندنەوەو نووسین بەتەواوی و بەباشی بزانن و تەمەنیان لە(25) ساڵ كەمترنەبێ و، هاوڵاتیانی دۆستیش كەژمارەیان لە  (500)هاوڵاتی كەمترنەبێت زۆرینەیان خوێندنەوە و نووسین بەباشی بزانن و تەمەنیان لە (18)كەمتر نەبێت و، ئەندام و دۆستیش نابێ‌ بەتاوانێكی یان كەتنێكی ئابڕوبەر حوكم درابن و، ناشبێ‌ لە تاوانگەلێكدا بەشدار بووبن كەدەسەڵاتی سەركوتكار پیلانی لەكوردستاندا بۆ دانابێ‌. یان ئەنجامی دابێ‌، پێویستیشە ئەهلییەتی یاساییشی هەبێ‌ و لەگەڵ داواكردنی دامەزراندنەكەدا بەرنامەی حزبەكەو پێڕۆی ناوخۆشی پێوەبێ.
2.داخوازیەكەی برگە(1)ی برگەی سەرەوە ناوو لەقەب تەمەن پیشەو شوێنی نیشتە جێی هەر ئەندامێكی دامەزرێنەری وهەردۆستَكیشی تێدابێ‌ لەگەڵ ناوی حزبەكە كە نابێ‌وەك ناوی هیچ حزبێكی تر بێ‌.

3 .دەستەی دامەزرێنەر پێویستە هاوڵاتی گەلێكی تێدابێ بە نیشتیمان پەروەر ناسراو بن، و لەكوردستاندا بەشدارییەكی ئاشكرایان لەژیانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ڕۆشنبیریدا هەبووبێت، قەناعەتێكی وەهای لێ‌ بەدی بێ‌ كە ئەوانەی دەیانەوێت بەدڵ هاوبەشی لەفەرمانی نیشتمانیدا بكەن و هاوبەش بوونی هاوڵاتیانیش لەژیانی سیاسی هەرێمدا لەچوارێوەی بەرنامەیەكی سیاسیی تایبەتیدا ڕێك بخەن، تێبینی جۆراو جۆری جوغرافی نیشتەجێ‌ بوون و كاری دامەزرێنەران و دۆستەكانیش دەكرێ.

                                                                  (3)

ئەم مەرجانەش كراونەتە پێوەر كە بیر‌وباوەڕ‌و ئامانجەكانی حزب ئەمانەی تێدابـێ‌:
1ـ چەسپاندن‌و پەرپێدانی ئەو ماف‌و دەستكەوتانەی گەلی كوردستانی عیراق بەدی هێناون.
2ـ چەسپاندنی بیر‌و باوەڕی دیموكراتی‌و رێز لێگرتنی ئەو مافانەی مرۆڤ كە لەراگەیاندنی جیهانی مافەكانی مرۆڤ‌و پەیمان‌و باوەڕنامە‌و بەیاننامە نێو دەوڵەتیەكاندا دیاری كراون، لەو ماوە دیاری كراوەی بڕگەیەكی سەرۆەوەدا بگەڕێتەوە بۆ دامەزرێنەران بۆ تەواوكردنی كەم‌و كوڕیەكانی‌و لەگەشت حاڵێكدا نابێ‌ داخوازیەكە لەیەك جار زیاتر بگەڕێنرێتەوە.
3ـ بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەڕێوشوێنی ئاشتیانە‌و دیموكراتیانە‌و باوەر هێنانن بەدەست باو دەستكردنی دەسەڵات (تداول السلگە)بە پێی پەنابردن توند‌و تیژی‌و ئیرهاب‌و لەخشتەبردن.
4ـ بەكارهێنانی شێوازی دیموكراتیانە لەژیانی حزبایەتیدا.
5ـ بڵاو كردنەوەی دوبەرەكی‌و جیاوازی لەرەگەز‌و ئاین‌و مەزەبدا.
6.بە مەرجێ‌ بەرنامەو پێرۆ ناوخۆییەكەی پێچەوانەی پێروی گشتی نەبێت .

                                                               (4)

لە یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان -عێراقدا، كۆمەڵێ‌ بنەماو پرانسیپ جێگەیان كراوەتەوە، هاو تەریبن لەگەڵ بنەماكانی دیموكراسیدا، دوای ئەزموونی سی ساڵەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بپرسین ئایە یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە هەمواركردنەوەی سێیەمە، یان دارشتنەوە و دەركردنەوەی یاسایەكی نوێ، یان كار كردن بە یاسای حزبەكانی ئتتحادی ژمارە (26 )ی ساڵی 2015، هەموو ئەوە پرسیارانە دێنە پێش لەبەر ڕۆشنایی كۆمەڵێ‌ دەر ئەنجام .
یەكەم :یاسای حزبەكان لە هەرێمی كوردستان دوای ئەنجامدانی یەكەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992دەر كراوە .
دووەم : لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2005 ، و خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2009 و خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2013 كار بە بڕیاری ژمارە (97) دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانان كراوە ، بۆ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2018 كار بە یاسای حزبەكان كراوە ، بەڵام تارمایی بڕیاری ژمارە (97) دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانا بەسەر بڕیارەكانی كۆمسیۆنەوە ماوە .

بۆ پێویستە یاسای حزبەكان هەموار بكرێتەوە ، بەپێی بنەمای یاسایی( للڤرورە احكام ) كەواتە پرۆسەی سیاسی و چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان خۆی لە چەند یاسایەكی گرتگدا دەبینێتەوە ، یەكێ‌ لەوانە یاسای حزبەكانە ، لەیاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان چۆنیەتی یەكلایی كردنەوەی كێشەكانی ناو حزبە سیاسیەكانی فەرامۆش كردوە ، كە ئەمە پرسێكی گرنگە وە چەندین نمونەی زیندوو بونیان هەیە ، پرسی پابەند نەبونی حزبەكان بەپێرەوەكانیان وكات و ساتەكانی بەستنی كونگرەكانیان ، پرسی چاودێریكردن بەسەر حزبەكاندا وونە لە یاساكەدا ، پرسی نەبوونی سزاكان لە ئەگەری پابەند نەبوون بە پێرەوەكان وونە لە یاساكەدا ، پرسی مۆڵەت دان بە حزبەكان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان كێشەیەكی ترە ، لێكترازان و بەشداری كادرانی حزبەكان لە هەڵبژاردنەكان گرفتێكی ترە لە یاساكەدا هەستی پێدەكرێت ، ئەگەر دیقەت بده‌ینە ماددەی بیست و دووەم لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ساڵی 1992 ی هەمواركراودا هاتوە :
1. هەر كیانێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان- عیراق دا بۆی هەیە، لیستێكی تایبەت بە ناوی پاڵێوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی كوردستان عیراق پێشكەشبكات كەرێژەیەك ئافرەتی  تێدابێت لە ( 30% )كەمتر نەبێت و، ناوی پاڵێوراوەكانیش بەشێوەیەك ڕیز بەند كرابن كە نواندنی ڕێژەی ناوی براوی ئافرەتان لەپەرلەماندا دەستەبەربكات، بە مەرجێ‌ ژمارەی پاڵێوراوەكان لە هەر لیستێكی هەڵبژاردندا لە (3) پاڵێوراو كەمترنەبن.
2. لیستی پاڵێوراوەكان لە ماوەی (15) ڕۆژ لە بەرواری ڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشكەش بەسەرۆكایەتی دەستەی باڵا دەكرێت و هەموو بەڵگەنامەیەكی پێوە دەلكێنرێ كە لە ماددەی بیست و یەكەمدا داواكراون.
سەرنج بدەن لە ماددەی سەرەوەدا ئاماژە بە قەوارەی سیاسی دەدات ، بەڵام لە قانونی حزبەكان شتێ‌ بونی نییە بەناوی قەوارە ی سیاسی ، بەپێی قانوونی حزبەكان وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسە لە پێدانی مۆڵەت بە حزبە سیاسیەكان ، ئەگەر لە خولی هەڵبژاردنی ( دووەم و سێەم و چوارەمی )پەرلەمانی كوردستان كار بە بڕیاری ژمارە (97) دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانان كرابێت ، خۆی جێگای پرسیارە ، بەڵام لە خولی پێنجەمیش كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی مۆڵه‌تی دەدا بە لیستەكان ، لێرەدا من نامەوێت بەربەست بۆ بەشداری لیست و حزبەكان دروست بكەم ، بەڵا ناكرێت پرسەكان هەروا بە نا ڕوونی و پێچ و پەنایی بڕۆن ، ناكرێت زاراوەكان لە ناو یاساكاندا پێناسە نەكرێن و یەك نەخرێن، بۆیە هەمواركردنەوەی یاسای حزبەكانیش پێویستە بخرێتە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان ، ئەو ناكۆكی و ناڕونیەیی لە نێوان حوكمەكانی یاسای كۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و یاسای حزبەكان دا هەیە پێویستی بە هەمواركردنەوەیە ، ماددەی (39)دەستوری عێراق پرسی پێكهێنانی حزب و كۆمەڵەكانی داوەتە دەست ماڵی یاسادانان ، ئەنجومەنی نوێنەران یاسای ژمارە (36)یاسای حزبەكانی لە ساڵی 2015 دەركرد و كۆتایی هێنا بە كاركردن بە بڕیاری ژمارە (97) هاوپەیمانان ، شاراوە نییە یاسای حزبەكان ناكەوێتە چوارچێوەی ماددەی (  109 - 110 ) دەستوور كە دەسەڵاتی تایبەتمەندی فیدراڵین  ، كەواتە ئەو حزبانەی لە كۆمسیۆنی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتوە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكەن ، تەنها وەك كاندیدی سەربەخۆ نەبێت ، وە پێویستە پەرلەمانی كوردستان پرسی (لیست و حزب ) یەكلابكاتەوە ، یان دەكرێت پەرلەمانی كوردستان بە یاسایەك (ئینفازی ) جێبەجێكردنی یاسای حزبەكانی عێراق بكات ، بە یاسایەك كاركردن بە یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان بەوەستێنێت .

                                                                                   (5)

یاسای حزبەكانیش هاوشانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان  هەموار بكرێتەوە و چارەسەر بۆ ئەم پرسانە بدۆزێتەوە
یەكەم : لەبەر ڕۆشنایی ئەم ناكۆكی و دژ یەكییەی لەناو یاسا پەیوەندارەكانی دەربەست بە هەڵبژاردنەوە هەیە هەمواری سێیەم بۆ یاساكە بكرێت ، یا یاسایەكی نوێ دەربكرێت .
دووەم : پرسی مۆڵەتدان بە حزبەكان بدرێتەوە بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە بڕی وەزارەتی ناوخۆ .
سێیەم :زاراوەكانی ناو یاساكان پێناسە بكرێن بە پێی مەبەست و ئامانجی داواكراو .
چوارەم : پرسی حزب و لیست بە ڕوون راشكاوی لەناو یاساكە جێگای بكرێتەوە ، پرسی مافدان بە كاندیدانی سەربەخۆ و لیست و حزب پێداچونەوەی بۆ بكرێت .
پێنجەم :چۆنیەتی چاودێركردن و جێبەجێكردنی یاسای حزبەكان بەسەر حزبەكاندا شوێنی بكرێتەوە ، ئەمەش پێویستی بە دەق و ماددەی روون و راشكاوە .
شەشەم :چۆنیەتی چاودێركردن و پابەند كردنی حزبەكان بە پیرەوەكانیان لە ناو یاساكەدا شوێنی بكرێتەوە .
حەوتەم :پرسی چارەكردنی كێشەكانی ناو حزبەكان لەناو یاسای حزبەكاندا شوێنی بكرێتەوە .
هەشتەم : دەستەبەری ئەرك ومافی حزبەكان  لە لایەك و ئەرك مافی ئەندام و كادرانیان ، لە ناو یاساكەدا شوێنی بكرێتەوە .
نۆیەم : دەستە بەركردنی مافی حزبەكان لە پابەند كردنی كادرانیان بە دەقە یاساییەكان ، گونجاو لەگەڵ یاسا بەركارەكان و پەیرەوی پەسەندكراوی حزبەكان .
دەیەم : رێكخستنەوە حوكمی یاسای حزبەكان لەگەڵ حوكمەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان  و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی و  و یاسای ژمارە (5) ی ساڵی (2014) ی یاسای پێدانی بودجە بە حزبەكان لە هەرێمی كوردستان -عێراق ، بێ‌ گومان ئەمەش جێبەجێكردنی بنەمای یاسایی ( للچرورە احكام) كە بۆتە پێداویستی ، ئەم پرسە گرنگەش پێویستە بە یاسا چارە بكرێن ، كە هاوتەریبە لەگەڵ بنەمای ماددەی (19) دەستوری عێراق (مبدأ لا جریمە ولا عقوبە إلا بنصّ )

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن