61وتار

وتاری بەڕێز دکتۆر بەرهەم و چەند سەرنجێکی کورت

12/28/2023 1:37:00 PM
سلێمان مستەفا حەسەن


بەڕێز دکتۆر بەرهەم بە بۆنەی ماڵئاوایی ساڵی 2023  وتارێکی لە ڕۆژنامەی شەرقو لئوسەت بڵاو کردۆتەوە و لەماڵپەرەکانیش بە کوردی بڵاوی کراوەتەوە ، وێرای دەستخۆشیمان بۆ پەرۆشی بەڕێزیان ، بەڵام ناکرێت بێ کۆمێنت و سەرنج لەو وتارە بڕوانین ،  بە حوکمی پێگەی ڕابردوی لە هەرێم و عێراقدا ، خوێندنەوەی دکتۆر بۆ سیاسەتی جیهان و ناوچەکە و عێراق و ئاڵنگاریەکانی فرە ڕەهەندن ، وە نامەوێت کۆمێنت لەسەر ئەو پرسە بنوسم ، ئەوەی مەبەستمە پرسی کورد و پرسی کوردو بەغدا یە .
سەرەتا پرسی هەمواری دەستور:
پرسی هەموار کردنەوەی دەستور بەبێ کۆ دەنگی و سازانی نێوان کورد و عەرەب کارەساتە ، گۆڕینی سیتەمی حوکمڕانی لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی کارێکی دروستە ، بەڵام لە غیابی نکۆڵی کردنی مافی تەواوی پێکهاتەکان و باڵا دەستی ئەقڵی شۆڤێنی و مەزهەبی ، دوای سەدەیەک لە ماڵوێرانی چاوەڕێ دەرنجامی دڵخۆشکەرەی لێوە چاوەڕوان ناکرێت  ، دەکرێت تێڕوانینی سالح بۆ وڵاتێکی بێ کێشەی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی دروستبێت .
بەهەمان شێوە بەبێ ڕەخەساندنی زەمینە سازی یاسایی و سەرەوەری یاسا و چەسپاندن و جێبەجێکردنی پرەنسیپی ماف بۆ تاک و پێکهاتەی نەتەوەیی و مەزهەبی و دینی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار لە لایەن دەنگدەران ، چاوەڕێ ئەنجامی باشی لێناخوێنرێتەوە ، چونکە ئەزمونی ڕابردو وامان پێدەڵێت بۆیە ناکرێت مەترسیەکان نادیدەبگرین .
 پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دکتۆر بەرهەم دوور نزیک باسی پرسی کوردی نەکردوە ، کە هاوشانی پرسی فەڵەستین کێشەیە ڕەوای گەڵێکی 50 ملیۆنیە ؟ بێ چارەسەرکردنی کێشەی ڕەوای گەلی کورد ، ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت ، ڕۆژانە ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوای کوردستان وێران دەکرێت ، بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێت ، بە بەر چاوی جیهان سەدان بگرە هەزاران تێکۆشەری سڤیل لە باکوری کوردستان زیندانی دەکرێن ، تەنهاو تەنها لەبەر ئەوەی داوای مافی ئاسای خۆیان دەکەن ، بە بەرچاوی جیهان ، لەسایەیی باڵادەستی سیستەمی سیاسی جیهان کە پرنسیپی مافی مرۆڤ و دیموکراسی سلۆگانیەتی .
پرسی هەرێمی کوردستان
کاک بەرهەم لەئاستی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بێ دەنگی هەڵبژاردوە ، بە وشەیەکیش باسی ئەو پرسەی نەکردوە ، ماددەی 140 ، گرفتی دادگای فیدڕاڵی و موچەی فەرمانبەران و یاسای نەوت و گاز ، شەراکەتی ڕاستەقینەی حوکمڕانی ، میللەتێک بەو هەموو قوربانی دانەی ، میللەتێک کە لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێدا شکی شێری بەردەکەوێت ، بەڵام ئێستا بە بەر چاوی جیهان و مافی مرۆڤ و دیموکراسی بۆ ماوەی سێ مانگە موچەی خانەنشین و فەرمانبەرانی نادرێت بە  هۆکاری بەکارهێنانی زاراوەی نا ماقوڵ و نایاسای [  ئینفاقی فعلی ]  .
پرسی چاکسازی حوکمڕانی :
سالح نەیپرژاوتە سەر پرسی حوکمڕانی و محاسەسەی حزبی و مەزهەبی و نەتەوەی و ناوچەی لەسەر ئاستی حوکمڕانی عێراق ، پێی نەوتین ئایا چۆن چاکسازی لە حوکمڕانی دەکرێت ، ئایا لە ڕێگەی چاکسای حکومەت یان بەرپرسان چاکسازی دەکرێت ، ئایا چۆن میلیشیا کان چەکدە کرێن ، ئایا چۆن یاسا سەروەر دەبێت ، چۆن عێراق دەبێتە دەوڵەتی یاسا و دەوڵەتی ماف

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن