بڕیاری سالاری دادگای فیدراڵی " بەڵام "
5/13/2024 11:02:00 AM
سلێمان مستەفا حەسەن
لەماددەی
( ٩٣) ی بڕگەی دووەمی دەستوری هەمیشەی ساڵی ٢٠٠٥مافی تانەدانی لەیاساو سیستەمەکان
زامن ودەستەبەرکردوە ، بەڵام ئەو مافە رێکخراوە لە رووی پابەند بوون بەکاتەوە ، بۆ
جێگیری مامەڵە و پرسە ئابوری وسیاسی و یاساییەکان ، دادگای فیدراڵ لەبەر رۆشنایی دەستورو یاسای
ژمارە (٣٠)ی ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو و پەیرەی ناوخۆی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢٢ دادگای فیدراڵی
و یاسای دادبینی شارستانی ژمارە (٨٣) ساڵی١٩٦٩ هەموارکراو، دادبینەکانی ئەنجام دەدات .
فەرمانی
وەلائی ژمارە (١٢٦) ی ساڵی ٢٠٢٤ ی دادگای فیدراڵی
دادگاکان بە پێی تایبەتمەندی دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی
بەپەلەی هەیە وەک لەماددەی (١٤١ و ١٥٠) ئاماژەیان پێدراوە ، هەروەها دەسەڵاتی دەرکردنی
فەرمانی وەلائی (سالاری)یان هەیە بۆ بابەتە بە پەلەکان ( ١٥١ و ١٥٢) یاسای دادبینی
شارستانی داهاتوە.
فەرمانی
دادوەرییە بە بڕیاری دادوەری کاتی ناسراوە (رێکارێکی ئیداریی کاتییە کە لەلایەن
دادوەری تایبەتمەندەوە دەرچووە لەسەر ئەو داواکارییەی کە لەلایەن یەکێک لە نەیارەکانەوە
پێشکەش کراوە، کە بە بەڵگە و بەڵگەنامە و پشتڕاسکراوەتەوە ، ناکرێت فەرمانی دادوەری
کاریگەری لەسەر مافە بنەرەتیەکان دروست بکات ، لەهەمان کاتدا فەرمانی وەلائی سنورە
و پابەندیە رێکاریە باوەکان دەبرێت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی نەیاران یان ئەنجامدانی
ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا بڕیار دەدرێت .
لە
مادەکانی( ١٥١ و ١٥٢ )ی یاسای دادبینییە شارستانیەکان ئاماژە بە ڕێکارەکانی دەرکردنی
فەرمانی (وەلائی ) کراوە . لە مادەی ١٥١دا هاتووە: هەرکەسێک بەپێی یاسا مافی ئەوەی
هەیە فەرمان لە دادگا وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی رەفتارێکی دیاریکراو ،بۆی هەیە لە حاڵەتی
بە پەلە عەریزەیەک پێشکەشی دادوەری تایبەتمەند
بکات و تیایدا داوا لە دادگای تایبەتمەند بکات کەوا ئەو فەرمانەی بۆ دەر بکات وئەو عەریزەیە بە دوو وێنە پێشکەش دەکرێت و
رووداو و بەڵگەنامەکانی داواکاری لە خۆ دەگرێت و بەڵگەنامەکانی پاڵپشت بۆ داواکارییەکەی
هاوپێچ دەکات ) هەروەها لە ماددەی ١٥٢ی هەمان یاساد هاتوە ( دادوەر بە زۆری لە رۆژی
دوای پێشکەشکردنی عەریزەکە بە نوسین فەرمانی خۆی سەبارەت بە وەرگرتن یان رەتکردنەوە
لەسەر یەکێک لە هەردوو وێنەی عەریزەکە دەردەکات و وێنەیەکی فەرمی فەرمانەکە بە پەراوێزی
وێنەی دووەمی عەریزەکە بە داواکار دەدات و وێنەی ڕەسەن لە خامەی دادگا هەڵدەگرێت ،
و وێنەیەک لە فەرمانەکە بەو کەسە ڕادەگەینرێت کەوا فەرمانەکەی لە دژی دەرچوە ) لە
ماددەی (١٥٣) یاسای دادبینییە شارستانیەکان بڕگەی یەکەمی ماف دراوە بە لایەنی فەرمانی
دژی دەرچوێنراوە لە ماوەی (٣) رۆژ تانە لەبڕیاری دادگا بدات لە رۆژی دوای بلاوکردنەوەی
، بەلام بەپێی ماددەی ( ٩٤) دەستور بڕیارەکانی دادگافیدراڵی مایەی تانە لێدان نێن
و یەکلاکەرەوەن.
گرنگە
لێرەدا ئاماژە بە کۆت و بەندە یاساییەکان بکەین لەرووی کات ولایەنی پەیوەندیدار لە
روانین و بڕیاردان و پابەندیەکانەوە تایبەت بە پرۆسەکانی هەڵبژاردن و ئەو فەرمانە
وەلائییەی داداگای فیدراڵی دەریکرد بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن ، کە یاسا دانەر زۆر
بە وردی دەق نوسی کردوون ، ئایا دادگای فیدراڵ لایەنی پەیوەندیدارە بۆ روانین لەم
بابەتە:
یەکەم
: لە ماددەی (٢٣)ی پەیرەوی ناوخۆی دادگای فیدراڵی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٢ دا هاتوە ،
دوای شەش مانگ لە دەستپێکی پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت تانە لەیاسا و رێکارەکانی تایبەت
بە هەڵبژاردن بدرێت لەبەردەم دادگای فیدراڵی ، مەبەستەکە ڕوون و دیارە ، جونکە بە
بونی داوا و سکاڵا لەسەر یاساو پەیرەوەکانی کۆمسیۆن لەبەردەم دادگای فیدراڵی واتە
وەستانی پرۆسەکە دەرچوون لە تەوقیت و کۆتەکانی دەستوور .
دووەم
: لە یاسای ژمارە (٣١ ) ساڵی ٢٠١٩ یاسای کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتوە ، ماددەی (١٩) دەستەیەکی دادوەری پێکدەهێنرێت بۆ راونێن لەو
تانانەی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەدرێن ، بڕیارەکانی ئەم دەستەی دادوەری
هەڵبژاردنە بنبڕن و تاکە دادگایە بۆ یەک لایی کردنەوەی تانەکان .
سێیەم
: لەماددەی ( ٢٠) یاسای کۆمسیۆن پابەند کراوە بە بلاوکردنەوەی بڕیارەکانی ، لایەنی
زەرەر مەند بۆی هەیە تانە لەبریارەکانی کۆمسیۆن بدات لەماوەی (٣) رۆژدا لەرۆژی دوای
بڵاوکردنەوەیان لە سێ رۆژنامە یان ماڵپەری کۆمسیۆن .
چوارەم
: لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان
، ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ی هەموار کراو ، هەمان پابەندی خاڵی (دووم و سییەمی سەرەوە دەکاتەوە .
با
بێنەوە سەر بابەتەکە ، (بەرێز مەسرور مەسعود بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە رۆژی (٦ /٥ / ٢٠٢٤ ) داوایەکی پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی کردوە ،
داوا دەکات دادگا فەرمانی وەلائی دەربکات ، و کۆمسیۆن ناچار بکات بە ڕاگرتنی تەوای
رێککارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، کە بە مەرسومی هەرێمێ
لە (٣ /٣ /٢٠٢٤ ) وادەی ١٠ ی حوزیران وەک رۆژی هەڵبژاردن لە لایەن سەرۆکی هەرێمی
کوردستان دیاریکردبوو بۆ هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستان .
بارزانی
داواکەی دژی ئەنجومەنی کۆمسیارانە ، لە داواوەکەیدا تانە لە ماددەی دووەمی پەیرەوەی
ژمارە (٧)ی تایبەت بە تۆمار کردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدان هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان داوە ، کەلە لایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە پەسەند کراوەو بڵاو کراوەتەوە
،کە هەرێمی کورستانی بە چوار بازنە دیاریکردوە لە دابەشکردنی (١٠٠) کورسی پەرلەمان
بەسەر چوار بازنەکەدا پشتی بە تۆماری دەنگدەران بەستوە نەک ژمارەی دانیشتوان ، وەک
لە ماددەی (٤٩)ی دەستوردا هاتوە کە هەر (١٠٠) هەزار کەسێک نوێنەرێکیان دەبێت لە ئەنجومەنی
نوێنەران ، هەروەها لە داواکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران تۆمەتبار کردوە بە سەرپێچی یاسیایی
و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٨٣)و یەکخراوەکانی( ١٣١ ، ١٨٥)کە پێرەوی بنەمای یەکسانی
و دادپەروەری نەکردوە و پێکهاتەکانی بێ بەشکردوە لەمافەکانیان ، سەرۆکی حکومەت لە
داوەکەی بە سیفەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تانەکەی پێشکەش بە دادگا کردوە بۆ ئەمەش
پشتی بە بڕگەی دووەمی ماددەی یەکەمی یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣) ی ساڵی
١٩٩٢ هەموارکراو بەستوە ،هەرەوها دووپاتی مافی ئەنجومەنی وەزیران دەکاتەوە و ئاماژەی
داوە بە بڕگەی (٨ )ی ماددەی( ٧ )ی هەمان یاسا کە دەسەلاتی ئەنجومەنی وەزیرانە پاریزگاری ماف
و بەرژەوەندی هاولاتیان بکات ، بۆیە بە پشت بەستن بە بڕگەی یەکەمی ماددەی (٩٣) دەستور
و بڕگەی یەکەمی ماددەی (٤) یاسای دادگای فیدراڵ ژمارە (٣٠) ساڵی ٢٠٠٥ ی هەموارکراو
، داوا دەکات دادگا بڕیار بدات بە نادەستووری بونی ماددەی (٢)لە پەیرەوی ژمارە (٧)
ساڵی ٢٠٢٤ ی پەیرەوی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان ، هەروەها داوا دەکات دادگا بڕیار بدات بە راگرتنی رێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان تا یەکلایکردنەوەی داواکەی .
بۆیە
جێگەی خۆیەتی لێرەدا چەند پرسیارێک بکەین و لە ناوەرۆک و دەقە یاساییەکان ووردبینەوە :
وەک
لەسەرەوە ئاماژمان بە کۆمەڵی بنەمای دەستوری و یاسایی داوە ، پێویستە ئاماژە بە
ماددەی (١٣ )ی دەستوور بدەین : یەكەم: ئەم
دەستورە بە یاساى باڵاو هەرە بەرز دادەنرێت لە عێراقداو، پێویستە لە هەموو شوێنێكى عێراقدا پابەندبن پێوەى
بە بێ جیاوازى. دووەم: نابێت یاسایەك دابنرێت پێچەوانەى ئەم دەستورە بێت.
بە
رای بەندە دەبێت دادگای فیدراڵی پابەندی ماددەی (١٣) ی دەستووربێت لە دادبینەکانیدا
، داداگای باڵای فیدراڵی لەدەرکردنی بڕیاری ژمارە (٨٣) و یەکخراوەکانی ژمارە (١٣١
و١٨٥) پەلەی کرد ، هەروەها ناڕونیەک لە بڕیارەکەدا بەدیدەکرێت ، ئەنجومەنی کۆمسیارانێش
داوای رونکردنەوەو راڤەیان نەکرد کرد لە مەبەستی بڕیاری دادگا .
بۆ پرسی داواکەی سەرۆک وەزیران بە وورد
بونەوە لە پەیرەی ناوخۆی دادگای فیدراڵی و یاسای کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان
، لایەنی پەیوەندیدار لە روانین لە تانەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان ، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانە
نەک دادگای فیداراڵی ، بۆیە لەبنەرتدا لەرووی یاساییەوە پێویست بوو دادگا فیدراڵی
ئەو داوایە رەت بکاتەوە ، چونکە لایەنی زەرەر مەند لەوادەی دیاریکراو لەبەردەم دەستەی
دادوەری هەڵبژاردن تانەی لەبڕیاری کۆمسیۆن
نەداوە کە پەیرەی ژمارە (٧)ی تۆمارکردن و
پەسەندکردنی لیستی کاندیدانە ، هەرەها رەچاوی پەیرەوی ناوخۆی خۆی نەکردوە ، پرسی
دابەشکردنی بازنەکان و (١٠٠) کورسی پەرلەمان ئەوە بریاری دادگای فیدراڵی خۆی بوو نەک
ئەنجومەنی کۆمسیاران ، ئەنجومەنی کۆمسیاران لەسەر بنەمای دابەشکاری کورسیەکانی ئەنجومەنی
نوێنەران کورسی بازنەکانی دابەشکردوە، بۆیە دادگا لە دۆزینەوەی دەرچەی یاسایی بۆ ئەو
بارودۆخەی هەرێمی کوردستان، بەڕای بەندە زیاتر هەولی داوا سازان دروستبکات و بنەمای
بڕیاردانیشی زیاتر سیاسیە .
ئەنجام : هەڵبژاردن
دوا دەخرێت ، وادەی نوێ کەی دەبێت دیار نییە ، بەڵام دادگا بڕیاری چی دەدات ئەبێت
چاوەڕێ بکەین ، خۆ ئەگەر ژمارەی کۆرسی بە پێی بنەمای ماددەی (٤٩)ی دەستور دیاربکرێن
وەک لە داواکەدا هاتوە ، کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان بەنزیکەیی دەبن بە (٦٢) کورسی
بەپێی ژمارەی دانیشتوان و داتاکانی وەزارەتی پلان دانان، هەولێر ٢٢ کورسی ، سلیمانی
هەڵەنجە ٢٥ کورسی ، دهۆک ١٥ کورسی ، وە تەرخانکردنی کورسی کۆتاکانیش لە کورسی تەرخانکراوەکانی هەر
پارێزگاێک دەبێت ، بەڵام گرفتەکە هەر بەردەوام دەبێت کە پێکهاتەکان خۆیان دەنگ بە
کاندیدانیان خۆیان نەدەن ، چونکە حیکمەتی دیاریکردنی کۆتا گەیشتنی پێکهاتەکان بە
کورسی بۆ نوێنەرایەتی کردنی پێکهاتەکان خۆیان ، لێرەشدا لەسەر ژمارەی کورسی پێکهاتەکان
ڕاو سەرنجی جیاواز هەیە ، ئەگەر بۆ پێکهاتەکان یەک کورسی تەرخان بکرێت بۆ پەرلەمان
وە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانیش لەسەر ئاستی پارێزگا کورسیان بۆ تەرخان بکرێت ، لەوانەیە
ئەنجامێکی پەسەندکراوی هەبێت لای هەموان .