هەڵبژاردن لە نێوان دادگا و کۆمسیۆنی فیدراڵی دا
11/5/2023 11:24:00 AM
سلێمان مستەفا حەسەن
بڕیار وایە رۆژی ٥ /١١ / ٢٠٢٣دادگای
فیدراڵی لەسەر داوای ژمارە (٨٣ ) اتحادیە و داوا یەکخەرەکانی (١٣١ ، ١٨٥ ) ٢٠٢٣
اتحادیە ، دوای چەندین دادبینی و دواخستنی کۆببێتەوە و چاوەروان دەکرێت بڕیاری کۆتایی
بدات ، سکاڵاکان لە لایەن بەرێزان ( زیاد جەبار ) و (ئامانج شەمعونەوە )تۆمار
کراون داوادەکەن دادگا بڕیار بدات بە نادەستوری بوونی ماددەی ( ١ ، ٩ ، ١٥ ، ٢٢ ،
٣٦ )ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢ ی هەموار
کراو ، ئەگەر سەرنج بدەین لە سەرتایی دەست پێکی دادبینەوە تا ئەمرۆ چەندین خوێندنەوەی
جیاجیا بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی دادگای فیدراڵی کراون و لێکدانەوەی جیاجیاشیان
بۆ کراوە ، بێ گومان بۆشایی یاسایی لە هەرێمی کوردستان کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی
پرۆسەکە جێ هێشتوە.
لەوانە : (١) کارا نەبوونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی
هەرێم (٢) ڕاسپاردنی کۆمسیۆنی فیدراڵی بە سەرپەرشتی کردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان ، بۆیە کۆمسیۆنی فیدراڵی پاڵپشت بە یاسای ژمارە ( ٣١)رێکارو سیستەمی
جێبەجێ کردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات ، کار بەیاسای ژمارە
(٣١) ی ساڵی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی فیدراڵی ،و یاسای ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠١٥ یاسای حزبەکان
دەکات ، واتە کۆمسیۆن فیدراڵی یاسای حزبەکانی فیدراڵ جێبەجێدەکات ،هەروەها دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کە لە لایەن ئەنجومەنی
داوەری عێراقەوپێکێهنراو بەت لە کار وبڕیاکانی کۆمسیۆن دەدات ،ئەمەش چەندین لێکەوتەو
پرسیاری یاسایی لێدەکەوێتەوە ، بەرای بەندەش و لێکەوتەکانیشی بە پێی بنەمای یاسایی
(اللاحق یلغی السابق ) مامەلەی لەگەڵ دەکرێت ، وە بیرمان نەچێت بە پێی ماددەی (٢٦)
یاسای کۆمسیۆن کار بەهیچ یاسایەک ناکرێت پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایەبن ، کەواتە
گەر پرسیارێ بکەین ئەم دەست کراوەییەی کۆمسیۆن تا چەند گرێ کوێرەکان دەکاتەوە و
هاوکار و وەلامدەرەوەی داوکاری حزبەکان دەبێت و کەموو کوریە بەرچاوەکانی یاسا پەیوەندیدارەکانی
پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن ( یاسای حزبەکان
، یاسای کۆمسیۆن ، یاسای هەڵبژاردن ، یاسای کۆمەکی حزبەکان )ی هەرێم پر دەکاتەوە ،
پێش ئەوەی خوێندەوە بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دادگای فیدراڵی بکەین ، پرسیاری دەکەین
، ئایە سیستەم و رێکارەکانی کۆمسیۆن چ کاریگەریان جێ هێشتوە لەسەر داواکەی داگای فیدراڵی
؟ کۆمسیۆنی فیدراڵی سیستەمی هەڵبژاردن و ئەژمارکردن
و جیاکردنەوە ژمارە(١) ی ساڵی ٢٠٢٣ ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکردوە
، لەو سیستەمە پێناسەی تۆماری دەنگدەران دەکات تۆماری بایۆمەتری دەکاتە بنەما و وە
هەر دەنگدەرێ خاون و هەڵگری کارتی بیۆمەتری درێژ مەودا نەبێت مافی دەنگدانی نابێت
، هەرەوها لە سیستەمەکەی کۆمسیۆندا پێناسەی ( حزب و کاندیدی تاکی کردوە ) بەمەش کۆمسیۆن
چارەسەری کێشەی مادەی (١٥)ی تایبەت بە تۆماری دەنگدەرانی کردوە ، هەروەها لە ماددەی
( ٢٢) چارەسەری پرسی (حزب ، لیستی ) کردوە کە سکاڵایان لە بارەوە کراوە ، ئەوەی دەمێنیتەوە
کە دادگا لە دادبینیەکەی بریاری لەبارەوە بدات هەریەک لە ماددەی ( ١ ، ٩ ، ٣٦ ) لێرەدا
کارێکی قورس و گرانە پێشبینی بۆ بڕیاری دادگا بکەین ، بەلام لەناو یاساکانی هەرێمی
کوردستان کون و کەلەبەری زۆر گەورەی تیادایە ، تەنانەت مرۆ ناتونێت خوێندنەوە بۆ
حوکمەکانی ماددەی ( ١١٠ ، ١١٥، ١١٧ ، ١٢١ ) دەستوریش بکات ، تەنها ئەونەبێت بێ دەنگێ
هەڵبژێرین ، بەداخەوە حزبە سیاسیەکان و چاودیران و یاساناسان بەیەکەوە بەشێکی ئەو
کەم تەرخەمیەیان بەردەکەوێت ، دوای ئەم بارو دۆخە نەخوازراوە، کە دەرنجامی نەسازان
و بەهەند وەرنەگرتنی گرنگی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە ، ئێستا زیاتر
لە جاران کاریگەریان جێ هێشتوە ، نابێ بیشارینەوە کە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان و یاسای حزبەکان و یاسای کۆمسیۆن و یاسای کۆمەکی حزبەکان کەوموو کوری زۆریان
تێدایە ، هەروەها نابێ ئەوەشمان بیر بچێت کە یاسای کۆمسیۆنی هەریم و یاسای حزبەکانی هەرێم پێویستیان بە تێروانین
و هەڵوەستە لەسەر کردن و بەراوەردکاری هەیە لەگەل یاسای کۆمسیۆنی فیدرالی و یاسای
حزبەکانی فیدراڵی.