1972 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. هۆمەر دزەیی وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لەسەر گۆرانییەکانی لێی گیراوە

11:46 - 13/07/2020

زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەندی ناسراوی کوردی هۆمەر دزەیی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی هەموو ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لەبارەی گۆرانییەکانیەوە ئاڕاتسەی کراوە.

هونەرمەندی ناسراوی کوردی هۆمەر دزەیی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردماکس شۆو لەبارەی وتنی گۆرانییەکانیەوە کە وشەی بوێرانەی تێیدا وتراوە، دەڵێت، گلەییەم لێکراوە و رەنخەم لێگیراوە قسەم پێ وتراوە کە نابێت ئەو وشانە بەکاربێنم بەڵام بۆمن زۆر ئاساییە چونکە لە کلتور و فەرهەنگی کوردیدا هەر هەبووە.

ئەو هونەرمەندە روونیدەکاتەوە، ئەگەر باسی لاوک و حەیران بکەن لەوە خراپتری تێدایە و موزیکی کلاسیکی و رەسەنی کوردین و شتی زۆر زۆر سەیری تێدایەو ئەگەر بە خراپەی دابنێین زۆر لەمانە خراپترە

هۆمەر دزەیی لەدایکبوی 1936 لە گوندی دووگردکان لە هەولێر، لە ساڵی 1955 بۆ یەکەم جار لە ڕادیۆی بەغدا گۆرانی تۆمار کردووە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی هەوادارێکی تایبەت بە خۆیەتی، بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیەننا بەدەستهێناوە، شاعیر و نوسەریشە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن