538 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی یەک ملیار دینار دەبەخشێت بە زیانلێکەوتوەکانی هەولێر

10:55 - 17/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەزگای روانگەوە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی کەوتەوە.

دەزگای روانگە لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و لە رێگەی دەزگای روانگە دابەشدەکرێت، هەروەها بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت."

وەکو لە راگەیه‌ندراوی روانگەدا هاتووە، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە:

- تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ

- دابینکردنی خۆراک

- هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان.

هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن