118 عیراق

پۆلیسى بەغدا راگەیەندراوێکى لەبارەى کوژرانى رۆژنامەنووسێک بڵاوکردەوە

08:07 - 12/03/2025

زەمەن - عێراقى

 

فەرماندەیى پۆلیسى پارێزگاى بەغدا/رەسافە رەتیدەکاتەوە رۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزا، فەرمانبەرى ئاژانسى هەواڵى عێراقى بە دەستڕێژى گوللـە کوژرابێت.

 

پۆلیسى رەسافە دەڵێت، هەموو ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە دەڵێن، لەیس محەمەد بە دەستڕێژى گوللـە کوژراوە، راستى رووداوەکە بەمشێوەیەیە، لەیس لەگەڵ دراوسێیەکى بووە بە شەڕیان، لەئەنجامدا دراوسێکەى کوشتوویەتى.

 

پۆلیسى رەسافە دەڵێت، بکوژ هەڵاتووە و لەئێستادا بەدوایدا دەگەڕێن، هەرکات دەستگیریان کرد رایدەگەیەنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن