551 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:00 - 24/11/2022

زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 24-11-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ڕۆژێکی پڕ لە هەواڵ بەڕێدەکەیت و شتی سەیروسەمەرە دەبینیت، هاوسەرەکەت ئیرەییت پێدەبات و دەیەوێت لەتۆ باشتر بێت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
لە شوێنی کارەکەت بەهۆی زیرەکی و باشیتەوە لەلایەن بەرپرسەکەتەوە دەستخۆشی تایبەتت لێدەکرێت و دڵخۆش دەبیت.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
سەرقاڵی ئامادەکارییت بۆ بۆنەیەکی تایبەت بە خێزانەکەت، خۆشەویستەکەت بەنیازی کارێکە بۆتی بکات و خۆیت بۆ بسەلمێنێت.



قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسوکارەکەت ئیرەییت پێ دەبەن و چاوەڕوانن هەڵەیەک بکەیت تاوەکو ئابڕووت ببەن، لەبەر ئەمە ئاگاداری هەڵسووکەوتت بە.



شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ کارەکانت بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و پڕۆژەکەت دەکەوێتە سەر کار، هاوسەرەکەت لێت زویر بووەو هەست بەپەشیمانی دەکات.



فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کاری نا یاسایی زۆر دەکەیت بەمەش زیانت پێدەگەیەنێت و سزا دەدرێیت، خیزانەکەت لە دۆخێکی خراپدایە گرنگیان پێ بدە.



تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هاوسەنگی لەنێوان هاوڕێکانت ڕابگرە، خۆشەویستەکەت دەیەوێت زەبرت پێ ببات و ئابڕووت ببات، لەبەر ئەوە متمانەی پێ مەکە.



دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خۆپەرست مەبە و ڕێگە مەدە بەغیلی کۆنتڕۆڵە بکات و بە سادەیی تەماشای دەوربەرەکەت بکە، تووشی پەتا دەبیت.



کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دەتەوێت دەوربەرەکەت هەموو بڕیارەکانی تۆ جێبەجێ بکەن، بەمەش تووشی شکست دەبیت و خۆپەرستی فریات ناکەوێت.



گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و دووبارە ژیانت باش دەبێت، سەردانی پزیشک دەکەیت و دۆخی تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.



سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هاوڕێیەکی خۆشەویستەکەت دڵوای هاوسەرگیریت لێدەکات، بەهۆی خواردنێکەوە تووشی ئازاری گەدە دەبیت.



نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەوڵبدە جۆری کارکردنەکەت بگۆڕەو تێکەڵاوی هەموو کەسێک مەکە، لەگەڵ هاوسەرەکەت سەردانی کەسوکارتان بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن