بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:37 - 25/11/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 25-11-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
متمانە بەهەموو کەسێک مەکە و بەهۆی پەیوەندییە بەربڵاوەکانت تووشی گرفتێکی گەورە دەبیت و دەرچوون لێی ئەستەمە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
خۆت هەڵمەقورتێنە کاروباری هیچ کەسێک، بێدەنگی هەڵبژێرە، بیرو بۆچوونەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربخە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی بەسەردەبەیت و دەچیتە بۆنەیەکەوە، چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەست دەکەیت ئەمڕۆ بەرەو باشبوون دەچیت و پەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵدەدەیتەوە، سەردانی پزیشک بکە چونکە نەخۆشیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەڵەی زۆر دەکەیت و لەلایەن چەند کەسێکەوە دژایەتیت دەکرێت، خۆشەویستەکەت هەڵتدەخەڵەتێنێت و وازت لێدێنێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کەسێک دەیەوێت تووشی کێشەیەکت بکات، خۆتی لێ بپارێزە و متمانە بەهەموو کەسێک مەکە، تەندروستیت باشە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەگەر بە کارەکەت ڕازی نیت هەوڵبدە شوێنەکەت بگۆڕیت، بەهەڵسوکەوتی هاوژینەکەت توڕەیت و پێویسە هاوکاری بکەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پشوویەک وەرگرەو دواتر دووبارە بگەڕێرەوە سەر کارەکەت، هەوڵبدە کاتی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببە، چونکە پێویستی پێتە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بیر لە زۆر شت دەکەیتەوەو ئامانجت زۆرە، ئاگاداری ماڵ و موڵکت بە، خەونێکی هاوبەشی خۆت و هاوسەرەکەت دێتەدی.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی هەڵسوکەوتی هاوڕێیەکەت تووشی شۆک دەبیت و پێت ناخۆش دەبێت، ڕێز لە خۆشەویستەکەت بگرە و گرنگی پێبدە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ژیانتدا ڕووەدەن، بەڵام پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نیە و خۆتان بپارێزن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەبواری ڕاگەیاندن و سیاسیی سەرکەوتنی باش بەدەستدەهێنیت، لە ئاست خۆشەویستەکەت توڕەبوونەکانت کەمکەوە.