84 کەلتور

شەش بۆنەی گرنگ لە ٢١ی ئازار

01:31 - 21/03/2024

زەمەن - کەلتور

٢١ی ئازار پێگەیەکی گرنگی لە لیستی ڕۆژە نێودەوڵەتی و جیهانییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە، بەو پێیەی ساڵانە چەندین بۆنەی گرنگ لەم ڕۆژەدا یاد دەکرێتەوە.

 

🧕٢١ی ئازار، ڕۆژی دایک.
♦بە یەکێک لە گرنگترین بۆنەکان دادەنرێت کە خەڵک لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتی لە ناوچەی عەرەبیدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، دیاری و گوڵ و شیرینی دەدرێت بە دایکان وەک دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانین و سوپاسگوزاری بۆ گەورەکەیان کەدایکە.
🥷٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی
♦ئەم بەروارە وەک ڕۆژی جیهانی بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی شارپڤیل دیاری کرا، کە تێیدا ٦٩ خۆپیشاندەری ئاشتیخواز دژی ڕژێمی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا بە شێوەیەکی ترسناک کوژران.
 🧎 ٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی نەخۆشی داون
♦نەتەوە یەکگرتووەکان یادی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی داون دەکاتەوە، ئەمساڵ گرنگی بە بەشداری ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی داون بوون لە کۆمەڵگاکانیاندا بۆ تیشک خستنە سەر بەشدارییە بەنرخەکانیان، جا چ لە قوتابخانەکانیان، چ لە کارەکانیان، یان ژیانی گشتیان..
📖٢١ی ئازار،  ڕۆژی جیهانی شیعر
♦ڕۆژی جیهانی شیعر ئامانجی پاڵپشتیکردنی هەمجۆری زمانەوانی و پێدانی دەرفەتی زیاترە، وەک لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆدا هاتووە کاتێک ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ١٩٩٩ پەسەند کرد.
🌲٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی دارستان و درەخت
♦ڕۆژی جیهانی دارستان و درەختەکان ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر شارەکان و چۆنیەتی بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی تەندروستتر و سەوزتر و گونجاوتر بۆ ژیانێکی بەختەوەر.
🔥٢١ی ئازار، ڕۆژی نەورۆز
♦بۆنەی نەورۆز  لە ساڵی 2009 لە لیستی نمونەیی فەرهەنگی  گەلاندا تۆمارکرا وەک نەریتێکی کولتووری کە زۆرێک لە گەلان ئاهەنگیان بۆ دەگێڕن، بۆنەیەکی دێرینە کە یەکەم ڕۆژی بەهار دیاری دەکات و سروشت نوێ دەکاتەوە.

* مەعرووف مەجید

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن