بەبۆنەى پشووى سەرى ساڵەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێکى دا
08:25 - 17/12/2024
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵ ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، دەتوانن لە 20ى کانوونى یەکەم بێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان تا بەروارى 5ى کانوونى دووەمى ساڵى داهاتوو.
لە راگەیەندراوى وەزارەتەکەدا هاتووە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2024/12/20) تاکو (2025/1/5) بۆ ماوەی شانزە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.